30/07/2022
سودەکانی بەکارێنانی دەزوو (پەتی ددان) :
1-کەمکردنەوەی مەترسی کلۆر بوونی ددانەکان :
کلۆر بوونی ددان هۆکارە بۆ پوکانەوەو لەناوچوونی ددانەکان ، کە ئەمەش هۆکارێکە بۆ کون بوون و لەناوچونی ماددە ڕەقەکەی ددان کە پێی دەوترێت مینا ،
بەکارهێنانی دەزووی نێوان ددانەکان بەشێوەی ڕۆژانە ڕێگرە لەم مەترسیە .
2-کەمکردنەوەو نەهێشتنی نیشتووی ددان (plaque) :
pluque بریتیە لە توێژاڵێکی بێ ڕەنگ کەبەنێوان ددانەکانەوە دەنوسێت ، درێژدەبێتەوە بۆ پوک ، هەرچەندە قورسە بەچاو ببینرێت ، بەڵام ماوەیەکی زۆر دەمێنێتەوە ، بۆیە پێویستە دەزو بەکاربهێنین بۆ لەناوبردنی .
3-ڕێگری کردن لە کێشەکانی پووک:
هەڵئاوسانی پووک یەکێکە لەکێشەکانی پووک ، کە یەکەم نیشانەی ئەم حاڵەتەش هەوکردنی پووکە، کە بەهۆی ئەمەشەوە خوێن بەربوونی پوک ڕو ئەدات لەکاتی بەکارهێنانی فڵچەو دەزووی ددان ، بۆ ڕێگری لەم خاڵەتەش پێویستە بەشێوەی ڕۆژانە دەززووی ددان بەکار بهێنین و ددانەکانمان بەخاوێنی ڕابگرین .
4-کەمکردنەوەی بۆنی ناخۆشی هەناسە :
بۆنی ناخۆشی هەناسە(halitosis) کێشەیەکی باوە ، بەڵام بەکارهێنانی دەززووی ددان یەکێکە لەڕێگە چارەکانی ئەم کێشەیە .
5-کەمکردنەوەی مەترسییەکانی دڵ :
مانەوەی ددانەکان بەپاکی و تەندروستی هۆکارێکە بۆ کەمکردنەوەی مەترسی توش بوون بەنەخۆشیەکانی دڵ ، بەپێی تۆێژینەوەکان ئەو کەسانەی کە ددان و پوکیان بەپاکی وتەندروستی ڕادەگرن ، کەمتر ڕوبەڕوی مەترسیەکانی دڵ دەبنەوە ، بەراورد بەو کەسانەی کە ددان و پوکیان بەتەندروستی و پاکی ڕاناگرن.
ژمارەی پەیوەندی:
07711361818
ناونیشان📌: سلێمانی شەقامی سەرەکی مادام میتراند