مێدی - بۆ چارەسەری پزیشکی لە دەرەوەی وڵات/للعلاج خارج العراق

  • Home
  • Iraq
  • Sulaimania
  • مێدی - بۆ چارەسەری پزیشکی لە دەرەوەی وڵات/للعلاج خارج العراق

مێدی - بۆ چارەسەری پزیشکی لە دەرەوەی وڵات/للعلاج خارج العراق ئێمە باشترین چارەسەری پزیشکیتان بۆ دابیندەکەین لە سەرانسەری جیهاندا بە گونجاوترین نرخ و بە خێراترین کات.

هەموو ئەو نەخۆشانەی چارەسەر وەردەگرن لە ڕێگەی تیشکەوە پێویستە ئەم ڕێنماییانە بزانن 👇زیانی ئەم تیشکە هەمان زیانی تیشکی خۆ...
19/01/2022

هەموو ئەو نەخۆشانەی چارەسەر وەردەگرن لە ڕێگەی تیشکەوە پێویستە ئەم ڕێنماییانە بزانن 👇
زیانی ئەم تیشکە هەمان زیانی تیشکی خۆری بەهێزە لەسەر پێست هەر لەبەر ئەوەش پێویستە لە کاتی وەرگرتنی تیشک ئاگامان لە پێستمان بێت لە ڕێگەی :

🔹 خۆشتن بە ئاوی شلەتێن(نە زۆر گەرم نە زۆر سارد)، ئاساییە ئەگەر هەموو ڕۆژێکیش خۆت بشۆیت.
🔹 بەکار نەهێنانی لفکە و سابوونی ئاسایی، باشتر وایە بە سابوونی شل تەنها بە دەست ئەو شوێنە بشۆرێت.
🔹 خاولی زبر بەکار مەهێنە و ئەو شوێنە بە هیچ جۆرێک مەخورێنە.
🔹 پاک ڕاگرتن و لەبەرکردنی جلوبەرگی نەرم و فراوان.
🔹 دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی عەتر و کرێمی جوانکاری ( چونکە ڕێژەیەکی ززۆر لە کحولی تێدایە )
🔹 دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی سابوون و بۆنخۆشکەری بنباڵ ( چونکە ڕێژەیەک لە مادەی ئەلەمنیۆمی تێدایە کە زیان بە پێستی حەساس دەگەێنێت )
🔹 دوورکەوتنەوە لە تیشکی خۆر یاخوود داپۆشینی ئەو شوێنە لە تیشکی خۆر.
🔹 بەکارهێنانی کرێمی شێدارکەرەوە پێش جەلسەی تیشک بە ( ٤ سەعات) و دووای وەرگرتنی تیشک بە ( ٢ سەعات ).
🔹 ئەگەر شوێنی تیشکەکە لەلای سەر یاخود ملەوە بوو ئەوە زۆر ئاساییە کە تووشی وشکبوونی قوورگ ئێشە و وشکبوونی ناو دەم بۆیە باشتر وایە :
🔸 شلەمەنی گەرم بخۆ و دوورکەوەرەوە لە شتی سارد.
🔸 ئاوی زۆر بخۆرەوە هەروەها نوقلی قورگ ئێشە بۆ ئەوەی ناو دەم و قورگت وشک نەبێتەوە.
مێدی ئەدڤایزەرس بۆ ناردنی نەخۆش بۆ دەرەوەی وڵات بۆ مەبەستی چارەسەر ✈️ 🌎
بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن 📞
07718933344☎️
ئێمە لێرەین 👇 :
سلێمانی : عەلی ناجی بەرامبەر دەرگای سەرەکی ئەمنە سورەکە
بغداد : المنصور - شارع المأمون - مجاور المصرف العراقي الاسلامي
هەولێر : باڵەخانەی مونلاین، شەقامی 100 مەتری، بەرامبەر گوندی ئیتاڵی 1
المانيا : Otto-Hesse-Straße 19 / T2 , Darmstadt, Germany
تورکیا : Istanbul - Sisli- Harbiye , Cumhuriyet Caddesi
Ruyam Apt - No:201 , Kat 3 , Daire 5


#کۆرۆنا #شێرپەنجە
#هیوا #ژیانەوە #نەخۆشخانە

ئایا لە چ تەمەنێکدا ترسی توشبوون بە گەشکە زۆرە ؟؟مێدی ئەدڤایزەرس بۆ ناردنی نەخۆش بۆ دەرەوەی وڵات بۆ مەبەستی چارەسەر ✈️ 🌎...
13/01/2022

ئایا لە چ تەمەنێکدا ترسی توشبوون بە گەشکە زۆرە ؟؟
مێدی ئەدڤایزەرس بۆ ناردنی نەخۆش بۆ دەرەوەی وڵات بۆ مەبەستی چارەسەر ✈️ 🌎
بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن 📞
07718933344☎️
ئێمە لێرەین 👇 :
سلێمانی : عەلی ناجی بەرامبەر دەرگای سەرەکی ئەمنە سورەکە
بغداد : المنصور - شارع المأمون - مجاور المصرف العراقي الاسلامي
هەولێر : باڵەخانەی مونلاین، شەقامی 100 مەتری، بەرامبەر گوندی ئیتاڵی 1
المانيا : Otto-Hesse-Straße 19 / T2 , Darmstadt, Germany
تورکیا : Istanbul - Sisli- Harbiye , Cumhuriyet Caddesi
Ruyam Apt - No:201 , Kat 3 , Daire 5


#کۆرۆنا #شێرپەنجە
#هیوا #ژیانەوە #نەخۆشخانە

کێشەکەت لای ئێمە چارەسەری هەیە 🤷‍♂️میدی ئەدڤایزەرس هەلێک بۆ ئەو نەخۆشانە دەڕەخسێنێت کە توانای گەشتکردنیان نییە یاخوود سە...
25/12/2021

کێشەکەت لای ئێمە چارەسەری هەیە 🤷‍♂️

میدی ئەدڤایزەرس هەلێک بۆ ئەو نەخۆشانە دەڕەخسێنێت کە توانای گەشتکردنیان نییە یاخوود سەرەتا دەیانەوێ بزانن جۆری چارەسەرەکەیان چییە 🤔

لە ڕێگەی ڕێکخستنی پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ باشترین پزیشکەکانی دەرەوەی وڵات بۆ ڕاوێژکاری و پرسیارکردن لەسەر جۆر و چارەسەری نەخۆشیەکەت هەروەها ئامادەکردنی وەرگێڕێکی تایبەت بۆ نەخۆشەکە 📞

مێدی ئەدڤایزەرس بۆ ناردنی نەخۆش بۆ دەرەوەی وڵات بۆ مەبەستی چارەسەر ✈️ 🌎

بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن 📞
07718933344☎️

ئێمە لێرەین 👇 :
سلێمانی : عەلی ناجی بەرامبەر دەرگای سەرەکی ئەمنە سورەکە
بغداد : المنصور - شارع المأمون - مجاور المصرف العراقي الاسلامي
هەولێر : باڵەخانەی مونلاین، شەقامی 100 مەتری، بەرامبەر گوندی ئیتاڵی 1
المانيا : Otto-Hesse-Straße 19 / T2 , Darmstadt, Germany
تورکیا : Istanbul - Sisli- Harbiye , Cumhuriyet Caddesi
Ruyam Apt - No:201 , Kat 3 , Daire 5


#کۆرۆنا #شێرپەنجە
#هیوا #ژیانەوە #نەخۆشخانە

ئەگەر بریارت داوە لە دەرەوەی وڵات چارەسەری نەخۆشیەکەت بکەیت ئەوا ئاگاداری ئەم چەند خاڵە بە:🔴 دڵنیابوونەوە لە بوون و نەبو...
18/12/2021

ئەگەر بریارت داوە لە دەرەوەی وڵات چارەسەری نەخۆشیەکەت بکەیت ئەوا ئاگاداری ئەم چەند خاڵە بە:

🔴 دڵنیابوونەوە لە بوون و نەبوونی چارەسەر لە دەرەوەی وڵات.
🔴 زانیاری تەواو لەسەر شوێنی نەخۆشخانە و ناوی دکتۆری پسپۆر.
🔴 زانینی کۆی تێچووی چارەسەرەکەت.
🔴 وەرگرتنی کاتی چاوپێکەوتن لە نەخۆشخانە بە پێی کاتی گەشتەکەت.
🔴 زانینی ماوەی مانەوە لە نەخۆشخانە و دەرەوەی نەخۆشخانە.
🔴 حیجزکردنی شوێنی مانەوە (هۆتێل) پێش گەشتەکەت بە پێی ماوەی چارەسەر و باشتر وایە نزیک نەخۆشخانەکە بێت.
🔴 نەخۆش و هاوەڵی نەخۆش دەبێت ڤاکسینیان وەرگرتبێت و کارتەکەیان پێبێت.
🔴 ئەگەر شارەزای شوێنەکە نەبیت باشتر وایە لە فڕۆکەخانە کەسێک بێت بە شوێنتا و بتبات بۆ نەخۆشخانە یان هۆتێل.
🔴 ئەگەر زمانی وڵاتەکە نازانیت دەبێت وەرگێڕێکی زمانت لەگەڵدا بێت.
🔴 ڤیزا، تکتی فڕۆکە دەبێت ببڕیت لە دووای دڵنیابوون لەو خاڵانەی سەرەوە.

ئینجا بۆ ئەوەی خەمی ئەو شتانەت نەبێت مێدی ئەدڤایزەرس هەموو گەشتە پزیشکیەکەت بۆ ڕێکدەخات.

بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن 📞
07718933344☎️

ئێمە لێرەین 👇 :
سلێمانی : عەلی ناجی بەرامبەر دەرگای سەرەکی ئەمنە سورەکە
بغداد : المنصور - شارع المأمون - مجاور المصرف العراقي الاسلامي
هەولێر : باڵەخانەی مونلاین، شەقامی 100 مەتری، بەرامبەر گوندی ئیتاڵی 1
المانيا : Otto-Hesse-Straße 19 / T2 , Darmstadt, Germany
تورکیا : Istanbul - Sisli- Harbiye , Cumhuriyet Caddesi

نامەیەک بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە لە بواری پزیشکیدا کار دەکەن 💙پەنای بۆ تۆ هێناوە لە دوای رێگایەکی دوور و سەخت...پەنای بۆ ...
06/12/2021

نامەیەک بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە لە بواری پزیشکیدا کار دەکەن 💙

پەنای بۆ تۆ هێناوە لە دوای رێگایەکی دوور و سەخت...
پەنای بۆ تۆ هێناوە لە کاتی لاوازیدا ..
پەنای بۆ تۆ هێناوە لە دوای ئەوەی دنیاکەی وای لێ بەسەرهێنا ...
پەنای بۆ تۆ هێناوە بۆ ئەوەی ئازارەکانی کەم کەیتەوە ..
پەنای بۆ تۆ هێناوە بۆ ئەوەی ماڵەکەی وێران نەبێت ...
پەنای بۆ تۆ هێناوە بۆ ئەوەی گوێی لێ بگریت و یارمەتی بدەی ...

بۆیە تکایە با مرۆڤانە ئەم کارە بکەین با مرۆڤانە یارمەتی نەخۆش بدەین !
چەند خەڵکی خراپ هەبێت و چەند زوڵمت لێ بکرێت تۆ مرۆڤانە یارمەتی نەخۆش بدە چونکە تۆ پیرۆزترین کار دەکەیت لای خوای گەورە !

خوای گەورە دەفەرموێ: (وَمَنْ أَحْيَاهَا فَكَأَنَّمَا أَحْيَا النَّاسَ جَمِيعاً).

تەنها ئامانجی ئێمە یارمەتیدانی نەخۆشە بۆ دۆزینەوەی باشترین چارەسەر و ئاسان کردنی گەشتەکەیان بۆ دەرەوەی وڵات!

بۆ ناردنی نەخۆش بۆ دەرەوەی وڵات بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی ✈️ 🌎

بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن 📞
07718933344☎️

ئێمە لێرەین 👇 :
سلێمانی : عەلی ناجی بەرامبەر دەرگای سەرەکی ئەمنە سورەکە
بغداد : المنصور - شارع المأمون - مجاور المصرف العراقي الاسلامي
هەولێر : باڵەخانەی مونلاین، شەقامی 100 مەتری، بەرامبەر گوندی ئیتاڵی 1
المانيا : Otto-Hesse-Straße 19 / T2 , Darmstadt, Germany
تورکیا : Istanbul - Sisli- Harbiye , Cumhuriyet Caddesi

ئەزانی بۆچی لەکاتی بەنجی گشتی (عام)دڵ ❤️ سڕ نابێت(ماسولکەکانی خاو نابێتەوە و لە ئیش بکەوێت) لە کاتی پێدانی خاوکەرە ماسول...
04/12/2021

ئەزانی بۆچی لەکاتی بەنجی گشتی (عام)دڵ ❤️ سڕ نابێت(ماسولکەکانی خاو نابێتەوە و لە ئیش بکەوێت) لە کاتی پێدانی خاوکەرە ماسولکەییەکان لەکاتی عەمەلیات؟

هەموو دەرمانەکانی بەنج کار لە کۆتایی دەمارەکان دەکەن(پێکبەندی نێوان دەمارە ڕاگەیاندن و ماسولکە) و کاریگەری لەسەر ئەندامەکان دەکەن کە بەستراون بە دەمارەکانەوە و بەم شێوەیە ئەبنە هۆی خاوکردنەوەی ماسولکەکان و لەدەستدانی هەست و ناردنی ئاماژەکانی ئازار..

دڵ تایبەتمەندیەکی هەیە کە گرژ بوون و خاوبوونەوەی نەبەستراوە بە دەمارەکانەوە بەڵکو لە ڕێگەی نیشانەی کارەباییەوە کە لە SA node و Av node بەرهەم دێت ئیش دەکات و بە درێژایی ژیان لە ئیش ناکەوێت، ماسولکەکانی خۆنەویستانە ئیش دەکەن، تەنانەت ئەگەر دڵ لە لاشەی مرۆڤ بکەیتەوە بە خێرایی ١٢٠ لێدان لە دەقەیەک بەردەوام ئەبێت.

وە ئەو دەمارانەشی کە بەستراون بە دڵەوە و تەنها ئەتوانن لێدانی دڵ زیاد و کەم بکەن . مەبەست دەماری ڤێگەسە...سیمپاثاوی و پاراسیمپاثاوی..

بۆیە لە کاتی پێدانی هەندێ دەرمانی بەنج دڵ خێرا دەبێت و لە هەندێکی خاو دەبێتەوە.

ئایا گونجاوە کەسێک وا نوقم ئەبێت لە ئاودا تۆ پێی بڵێت " هێمن بە و هەناسە بدە تۆ لە ئاوەکە بەهێزتریت! " بێ ئەوەی دەستی بۆ...
01/12/2021

ئایا گونجاوە کەسێک وا نوقم ئەبێت لە ئاودا تۆ پێی بڵێت " هێمن بە و هەناسە بدە تۆ لە ئاوەکە بەهێزتریت! " بێ ئەوەی دەستی بۆ راکێشیت و یارمەتی بدەیت بێتە دەر لە ئاوەکە ‼

ئەم نمونەیە هیچ جیاوازییەکی نییە لەگەڵ نەخۆشێک کە ئازاری هەیە هیلاکە و هاتووە بۆ لات بۆ ئەوی یارمەتی بدەی بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ نەخۆشیەکەی، نەخۆش پێویستی بە کەسێکە گوێی لێ بگرێت و لێی تێبگات و یارمەتی بدات بۆ دۆزینەوەی چارەسەر.

زۆربەی نەخۆشەکانمان کە یەن بۆلامان چاوەڕێی ئەو دەستەن کە یارمەتییان بات بۆ دۆزینەوەی باشترین چارەسەر بۆ نەخۆشیەکەیان، ئێمەش دڵ خۆش ئەبین بە یارمەتیدان و گوێگرتن لە ئازاری نەخۆشە خۆشەویستەکانمان و دۆزینەوەی چارەسەر بە زووترین کات و باشترین خزمەتگوزاری پزیشکی لە دەرەوەی وڵات.

مێدی ئەدڤایزەرس هەمیشە لێرەیە بۆ یارمەتیدانی ئێوە 💙

بۆ ناردنی نەخۆش بۆ دەرەوەی وڵات بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی ✈️ 🌎

بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن 📞
07718933344☎️

ئێمە لێرەین 👇 :
سلێمانی : عەلی ناجی بەرامبەر دەرگای سەرەکی ئەمنە سورەکە
بغداد : المنصور - شارع المأمون - مجاور المصرف العراقي الاسلامي
هەولێر : باڵەخانەی مونلاین، شەقامی 100 مەتری، بەرامبەر گوندی ئیتاڵی 1
المانيا : Otto-Hesse-Straße 19 / T2 , Darmstadt, Germany
تورکیا : Istanbul - Sisli- Harbiye , Cumhuriyet Caddesi

گازی فرمێسکڕێژ 💣کۆمەڵێک ماددەی کیمیایین کە کاریگەری لەسەر چاو و پێست و کۆئەندامی  هەرس و هەناسە دروستدەکات. هەرچەندە بە ...
24/11/2021

گازی فرمێسکڕێژ 💣

کۆمەڵێک ماددەی کیمیایین کە کاریگەری لەسەر چاو و پێست و کۆئەندامی هەرس و هەناسە دروستدەکات. هەرچەندە بە گاز ناسراوە بەڵام گاز نییە پاودەرە. باوترینیان کە زۆر بەکاردێت ناوی 2-chlorobenzalmalononitrile ە، هیدیکەش هەن.
کاریگەریەکانی گازی فرمێسکڕێژ لەسەر جەستەی مرۆڤ:
بەرکەوتن لەگەڵ ئەو پاودەرە دەبێتە هۆی دروستبوونی ئازار بەهۆی چاڵاکبوونی هەستەوەری ئازار لەکاتی بەرکەوتن لەگەڵ گازی فرمێسکڕێژ.
کاریگەریەکانی دەوەستێتە سەر:
١. لە شوێنی داخراو یان کراوە بیت.
٢. بڕی بەکارهێنراو.
٣. نزیکی لەسەرچاوەکەی.
٤. هەبوونی هەندێک نەخۆشی.
زۆربەی ئەوانەی بەرکەوتنیان دەبێت لەگەڵ ئەو گازە لە ماوەی کەمتر لە نیو سعات باش دەبن.
بەڵام حالەتی مردن و کاریگەری درێژخایەنیش تۆمارکراون.
بە نزیکەی لەهەر ١٥ کەس، کەسێک نیشانەکانی بە توندی تێدا دەردەکەوێت.
ڕاستەوخۆ دوای بەرکەوتن بە گازەکە ئەمانە ڕوودەدەن:
١. چاوئاوکردن.
٢. چاوداخسنی خۆنەویستانەی چاو.
٣. خورانی چاو.
٤. سووتانەوە.
٥. کوێربوونی کاتیی.
٦. لێلبوونی بینین.
٧. سووتانی کیمیایی.
بەرکەوتنی توند و درێژخایەن لەوانەیە ببێتە هۆی:
١. کوێربوون.
٢. خوێنبەربوون.
٣. تێکچوونی دەمار.
٤. ئاوی سپی.
٥. برینداربوونی گلێنەی چاو.
کاریگەری لەسەر کۆئەندامی هەناسە کۆئەندامی هەرس:
١. خنکان.
٢. سووتانەوە و خورانی لووت و گەروو.
٣.هەناسەتەنگی.
٤. کۆخە.
٥. ئاوکردنی دەم.
٦. توندبوونی سنگ.
٧. هێلنجدان.
٨.ڕشانەوە و سکچوون.
٩. لەکارکەوتنی کۆئەندامی هەناسە.
لەپێستدا دەبێتە هۆی خوران و سووربوونەوە و هەستیاری و سووتانی کیمیایی.
چارەسەر :
گازی فرمێسکڕێژ ئەنتی دۆتی نییە بۆیە چارەسەر بە چارەسەرکردنی نیشانەکان دەبێت.
دوورکەوتنەوە لە شوێنی سەرچاوەی گازەکە و چوون بۆ شوێنێکی پاک. پاودەرەکە قورسە و دەکەوێتە سەر زەوی بۆیە باشترە ئەگەر بکرێت بچییە شوێنی بەرز.
چاوت بە بڕێکی زۆر لە ئاوی ڕۆیشتوو بشۆ.
لەکاتی تووندی نیشانەکان دەبێت لە نەخۆشخانە چارەسەر وەرگری.

دکتۆر ابوبكر ظاهر كاوانی
پسپۆری نەخۆشی و نەشتەرگەری چاو

بۆ ئەوەی بریاری راست بۆ چارەسەری نەخۆشێکەت بدەی پرسیار لە دکتۆرێکی دەرەوەی وڵات بکە یاخود لە دەرەوەی وڵات چارەسەر وەربگر...
24/11/2021

بۆ ئەوەی بریاری راست بۆ چارەسەری نەخۆشێکەت بدەی پرسیار لە دکتۆرێکی دەرەوەی وڵات بکە یاخود لە دەرەوەی وڵات چارەسەر وەربگرە‼️

میدی ئەدڤایزەرس گەشتە پزیشکێکەت بۆ رێک دەخات بۆ هندستان،تورکیا،ئوردن و چەندین وڵاتی دیکە بۆ مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر🌎✈️

لەگەڵ مێدی ئەدڤایزەرس تۆ خەمی دابینکردنی:
🔹 ڤیزا
🔹 تكت
🔹موافەقەتی گەشتکردن
🔹 پێشوازیکردن لە فڕۆکەخانە
🔹 گواستنەوە بە ئۆتۆمبێلی تایبەت
🔹 هۆتێل
🔹 نه‌خۆشخانه‌
🔹 ڕێبه‌ریكردن
🔹 وەرگێری زمان
ئێمە هەموو ئەمانەت بۆ دابین ئەکەین✅

بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن 📞
07718933344☎️

ئێمە لێرەین 👇 :

سلێمانی : عەلی ناجی بەرامبەر دەرگای سەرەکی ئەمنە سورەکە
بغداد : المنصور - شارع المأمون - مجاور المصرف العراقي الاسلامي
هەولێر : باڵەخانەی مونلاین، شەقامی 100 مەتری، بەرامبەر گوندی ئیتاڵی 1
المانيا : Otto-Hesse-Straße 19 / T2 , Darmstadt, Germany
تورکیا : Istanbul - Sisli- Harbiye , Cumhuriyet Caddesi

⚠ چارەسەر بە تیشک !ئەم چارەسەرە بەکار دێت بۆ بچوکردنەوە و لە ناوبردنی خانەی شێرپەنجە:سەرەتا شوێنی شێرپەنجەکە دیاری دەکرێ...
20/11/2021

⚠ چارەسەر بە تیشک !

ئەم چارەسەرە بەکار دێت بۆ بچوکردنەوە و لە ناوبردنی خانەی شێرپەنجە:
سەرەتا شوێنی شێرپەنجەکە دیاری دەکرێت و دواتر لە رێی تیشکیکی بەهێزەوە لە ناودەبرێت ، بە مەرجێک دەبێت هەموو شوێنەکانی دیکەی جەستە بپارێزرێ لە بەرکەوتن بەو تیشکە و تەنها لە خانەی شێرپەنجەکە بدرێت. ئەم جۆری تیشکە بە چەند جەلسەیەک ئەنجام ئەدرێت کە رۆژانە دەبێ تەنها یەک جار ئەو تیشکە بەکار بێت.

مێدی ئەدڤایزەرس هەڵدەستێ بە دابینکردنی چەند پاکێجیکی تەواو بۆ چارەسەری شێرپەنجە بە تیشک کە پێک هاتووە لە :

🔹ڤیزا
🔹تکتی رۆشتن و گەرانەوە
🔹گواستنەوە لە فرۆکەخانەوە بۆ نەخۆشخانەکە
🔹وەرگێری زمان

🔴نرخەکان لە ١٥٠$ دەستپێدکات بۆ هەر جەلسەیەک.

بۆ زانیاری زیاتر ئەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن 👇
☎️07718933344
یاخوود سەردانمان کەن لە👇:

سلێمانی: عەلی ناجی بەرامبەر دەرگای سەرەکی ئەمنە سورەکە.

نەخۆشی gigantism چییە ؟؟ 🟡نەخۆشیەکی دەگمەنە کە دەبێتە هۆی گەشەی نائاسایی لە منداڵاندا. ئەم گۆڕانە لە ڕووی باڵا بەرزییەوە...
16/11/2021

نەخۆشی gigantism چییە ؟؟

🟡نەخۆشیەکی دەگمەنە کە دەبێتە هۆی گەشەی نائاسایی لە منداڵاندا. ئەم گۆڕانە لە ڕووی باڵا بەرزییەوە زۆر بەرچاوە،
ئەوە کاتێک ڕوودەدات کە منداڵەکەت (pituitary gland) هۆرمۆنی گەشەی زۆر دروست دەکات،کە بە ناسراوە somatotropin.
زوو دەستنیشانکردنی ئەم نەخۆشیە گرنگە و چارەسەرکردنی خێرا دەتوانێت ئەو گۆڕانکاریانە بوەستێنێت یان خاو بکاتەوە کە لەوانەیە ببێتە هۆی گەورەبوونی منداڵەکەت لە باری ئاسایی.

🟡هۆکارەکانی :
گرێی ڕژێنی (pituitary )زۆر کات دەبێتە هۆی ئەم نەخۆشیە ،ئەو ڕژێنە دەکەوێتە ژێر مێشک کاری دروست کردنی هۆڕمۆنەکانە کە کۆنتڕۆڵی زۆربەی فرمانەکانی لەش دەکەن.
کاتێک کە گرێی سەر ڕژێنی pituitary گەورە دەبێت ئەوا ڕژێنەکە هۆرمۆنی گەشە زۆر دروست دەکا لەوەی کە جەستە پێویستی پێیەتی.

🟡نیشانەکانی:
ئەگەر منداڵەکەت هەندێک لە بەشەکانی جەستەی لەوانەیە بە ڕێژەی بەشەکانی تر گەورەتر ببێت. نیشانە باوەکان بریتین لە:
🔹قەبارەی دەست و پێی زۆر گەورە دەبێ
🔹ئەستوور بوونی پەنجەی دەست و پێیەکان
🔹ناوچەوان و شەویلگەی زۆر بەدیار دەکەوێت
🔹شێوەی ڕووخساری زۆر گەورە دەبێت

🟡چارەسەر :
🔹دەرمان
🔹نەشتەرگەری لابردنی گرێی سەر ڕژێنەکە.

ئایا مەمكە ووشكە بۆ مناڵەکەت بەکار ئەهێنیت؟ سوود و زیانەكانی لێرە بزانە ❌✅بەكارهێنانی مەمكە ووشكە ئەكەوێتە سەر بڕیاری دا...
15/11/2021

ئایا مەمكە ووشكە بۆ مناڵەکەت بەکار ئەهێنیت؟
سوود و زیانەكانی لێرە بزانە ❌✅

بەكارهێنانی مەمكە ووشكە ئەكەوێتە سەر بڕیاری دایك و باوك چونكە هەم سوودی هەیە و هەمیش زیان ، مناڵی تازە لە دایك بوو بە سروشتی حەزی لە كرداری مژینە ، تەنانەت پێش لە دایك بوونیش واتە لە سكی دایكی دا هەنێك مناڵ پەنجەیان ئەمژن .
لە خوارەوە هەوڵەدەین باسی سوود و زیانەكانی بكەین .

✅ سوودەكانی:
🔹 مناڵ ئارام ئەكاتەوە ئەگەر غازاتی هەبوو یان فەحسێكی خوێنت بۆ كردبوو
🔹 یارمەتی زوو نووستنی مناڵەكە ئەدات
🔹 مەترسی مردنی لە ناكاوی مناڵی تازە لە دایك بوو كەم ئەكات ( SIDS ) مژینی مەمكە ووشكە پارێزگاری لە چاڵاكیەكانی مێشك ئەكات و ئەبێتە بەربەست لە وەستانی لەناكاوی هەناسە .

❌لە هەمان كات دا زیانیشی هەیە و زیانەكانی بریتین لە :-
🔸 زۆر جار هۆكارە بۆ دووركەوتنەوەی مناڵ لە شیری دایك ، ئەگەر لە هەفتەكانی سەرەتای تەمەنی بۆ بەكاربهێنیت .
🔸 لەوانەیە مناڵەكە هۆگری مەمەكە بێت و نەتوانێت وازی لێ بهێنێت ، تەنانەت شەوانە ئەگەر مەمەكەی لە دەم نەمێنێت خەبەری بێتەوە و دەست بكات بە گریان .
🔸 مەمكە ووشكە ئەبێتە هۆكارێك بۆ زیادبوونی ئیلتیهابی گوێی ناوەڕاست .
🔸زۆر بەردەوام بوون لەسەری ئەبێتە هۆكارێك بۆ ناڕێكی لە ددانەكان .

⚠ئەگەر بڕیات دا بۆی بەكاربهێنیت تكایە ئەم ڕێنماییانە وەربگرە :-
🔹 ئەگەر شیری خۆتت پێدا تا تەمەنی ئەبێتە ١ مانگ بۆی بەكارمەهێنە ، چونكە شێوازی مژینی مەمكە ووشكە زۆر جیاوازە لە سینگی دایك ، بۆیە ئەگەر لە تەمەنی زووتر بۆی بەكاربهێنیت لەوانەیە تەركی شیری دایكی بكات .
🔹 هیچ كات دوای گریانی مناڵەكەت یەكسەر مەمكە ووشكەكە مەكە بە دەمیەوە ، شیری پێبدە ئینجا بیدەرێ .
🔹 هەڵ بدە مەمەی سلیكۆنی یەك پارچەیی بۆ بەكاربهێنە .
🔹 ئەگەر مناڵەكەت حەزی لێ نەبوو ، ئەوا بە هیچ شێوەیەك فشاری لێ مەكە تا بەكاربهێنێت .
🔹 هەوڵ بدە بە پاك و خاوێنی ڕابگریت بە تایبەت تا تەمەنی مناڵەكە ئەبێتە ٦ مانگ و مەناعەی بۆ دروست ئەبێت ، ڕۆژانە چەندین جار لەناو ئاودا بیكوڵێنە .
🔹 بەهیچ شێوەیەك شیرینی یان شەكری بۆ پێوەمەكە .
🔹 زوو زوو مەمەكەی بۆ بگۆڕە و قەبارەی گونجاوی بۆ بەكاربهێنە ..

Address

عەلی ناجی/بەرامبەر ئەمنە سورەکە
Sulaimania
46001

Opening Hours

Monday 09:00 - 17:00
Tuesday 09:00 - 17:00
Wednesday 09:00 - 17:00
Thursday 09:00 - 17:00
Saturday 09:00 - 17:00
Sunday 09:00 - 17:00

Telephone

+9647718933344

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when مێدی - بۆ چارەسەری پزیشکی لە دەرەوەی وڵات/للعلاج خارج العراق posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to مێدی - بۆ چارەسەری پزیشکی لە دەرەوەی وڵات/للعلاج خارج العراق:

Share