ڕاگەیاندن و ڕۆشەنبیری لیوای١٨ی وەزارەتی پێشمەرگە

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • ڕاگەیاندن و ڕۆشەنبیری لیوای١٨ی وەزارەتی پێشمەرگە

ڕاگەیاندن و ڕۆشەنبیری لیوای١٨ی وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیاندن و هۆشیاری لیوای ١٨ی وەزارەتی پێشمەرگە

ئاگاداری بۆ سەرجەم پێشمەرگە قارەمانەکانی لیوای 18ی پیادەئاگاداری سەرجەم ئەفسەر و پێشمەرگە قارەمانەکان دەکەینەوە لە بارەگ...
21/07/2023

ئاگاداری بۆ سەرجەم پێشمەرگە قارەمانەکانی لیوای 18ی پیادە

ئاگاداری سەرجەم ئەفسەر و پێشمەرگە قارەمانەکان دەکەینەوە لە بارەگای لیواو فەوجەکانی (١ و٢ و٣) لە دەبێت یە شەممەی داهاتوەوە کارتی دەنگدانتان بهێنن بۆ بارەگای لیوا یاخود هەر پێشمەرگە و فەوجی خۆی
بە پێچەوانەوە خۆی بەرپرسیار دەبێت لەبەرامبەر نەهێنانی

ڕاگەیاندن و هۆشیاری لیوای ١٨ی پیادە

بۆ ئـاگـاداربوون لە سـەرجەم چاڵاکییەکانی وەزارەتی پـێشـمـەرگە و خوێندنەوەی گـۆڤاری پێشمەرگـە ، دەتـوانـن لـە ڕێـگـەی ئـە...
02/07/2023

بۆ ئـاگـاداربوون لە سـەرجەم چاڵاکییەکانی وەزارەتی پـێشـمـەرگە و خوێندنەوەی گـۆڤاری پێشمەرگـە ، دەتـوانـن لـە ڕێـگـەی ئـەم لـینـکەی خوارەوە ( جـۆیـنی ) کـەنـاڵـی فـەرمـی وەزارەتـی پێـشمـەرگـە لە تـیلیگــرام بن

ژماره‌ 39ي گۆڤاري پێشمه‌رگه‌ https://publuu.com/flip-book/178761/440082

ئاگــاداری...بۆ سەرجەم پێشمەرگە قارەمانەکانی لیوای ١٨ی پیادە بەیانی کە دەکاتە ڕۆژی ٦/٦/٢٠٢٣ مووچە دابەش دەکرێت لە بانکەک...
05/06/2023

ئاگــاداری...
بۆ سەرجەم پێشمەرگە قارەمانەکانی لیوای ١٨ی پیادە بەیانی کە دەکاتە ڕۆژی ٦/٦/٢٠٢٣ مووچە دابەش دەکرێت لە بانکەکان ئامادەبن چەکەکانتان لەگەڵ خۆتان ببەن.

مقدم
محمد تەها
بەرپرسی ڕاگەیاندن و هۆشیاری لیوای١٨ی پیادە

ئاگــاداریمووچـەی لیوا هاوبەشەکان دواخرا بۆ ڕۆژی پێنج شەممە ٤/٥/٢٠٢٣
02/05/2023

ئاگــاداری
مووچـەی لیوا هاوبەشەکان دواخرا بۆ ڕۆژی پێنج شەممە ٤/٥/٢٠٢٣

ئاگاداری.....بەهۆی ئەوەی ئەمرۆ پشووی  فەرمی بوو چەک نەکراوە بۆ بانکەکان بۆیە سبەی چەک دەنێرێت و دوو سبەی ڕۆژی چوارشەم دە...
01/05/2023

ئاگاداری.....
بەهۆی ئەوەی ئەمرۆ پشووی فەرمی بوو چەک نەکراوە بۆ بانکەکان بۆیە سبەی چەک دەنێرێت و دوو سبەی ڕۆژی چوارشەم دەست دەکرێت بەدابەش کردنی موچە..

08/04/2023

پێشمەرگە پەلامارێکی تیرۆرستانی داعشی پوچەڵ کردەوە

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە

شەوی ٧/ ٨ی نیسانی ٢٠٢٣، کاتژمێر ١١٣٠ تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردە سەر سەنگەرێکی سریەی ٣ی فەوجی ١ی لیوای ١٨ی پیادەی پێشمەرگە لە گوندی عەڵا لە بناری چیای قەرەچوغ، هێرشەکە لەلایەن پێشمەرگەوە بەرپەرچ درایەوە و پوچەڵ کرایەوە، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی لەناو هێزەکانی پێشمەرگەدا نەبوو.

 #مووچە هات٣ی ٤ی٢٠٢٣ مووچەی لیواکانی پیادە دابەش دەکرێتبەیانی ڕۆژی دوو شـەممە مووچە دابەش دەکرێت بۆ ئاگاداریتان،دەفتەری ...
02/04/2023

#مووچە هات

٣ی ٤ی٢٠٢٣ مووچەی لیواکانی پیادە دابەش دەکرێت
بەیانی ڕۆژی دوو شـەممە مووچە دابەش دەکرێت بۆ ئاگاداریتان،دەفتەری چەکەکانتان لەگەڵ خۆتان ببەن.

فەرماندەی لیوای ١٨ی پیادە سـەردانی فەوجـی دووی کـردئەمڕۆ دووەم ڕۆژی جەژنی نێونەتەوەیی نـەورۆز ٢٢/٣/٢٠٢٣ عمید ( زریان شیو...
22/03/2023

فەرماندەی لیوای ١٨ی پیادە سـەردانی فەوجـی دووی کـرد

ئەمڕۆ دووەم ڕۆژی جەژنی نێونەتەوەیی نـەورۆز ٢٢/٣/٢٠٢٣ عمید ( زریان شیوعی ) فەرماندەی لیوای ١٨ی پیادە بە یاوەری ئەفسەرانـی بارەگای لیوا و ئامادەبوونی فەرماندەی فەوجـی سێ سەردانی فەوجـی دوویان کـرد لە چـیای قەرەچوغ لەلایەن فەرماندەی فەوجی دوو ، ئەفسەرانی بارەگای فەوج پـێشوازی کران .

مقدم
محمد طە
بەرپرسی شانەی ڕاگەیاندن و هۆشیاری لیوای ١٨ی پیادە

لە کۆلێژی ئەرکانی چوارقوڕنە کۆتایی بەخولێکی فیرقەی یەکی هەولێر هـاتعەمید ( زریان شیوعی ) فەرماندەی لیوای١٨ی پیادەی وەزار...
14/03/2023

لە کۆلێژی ئەرکانی چوارقوڕنە کۆتایی بەخولێکی فیرقەی یەکی هەولێر هـات

عەمید ( زریان شیوعی ) فەرماندەی لیوای١٨ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە و جێگری فیرقەی یـەکی هەولێر ، بەشداری کرد لە خولێک کە بۆ فیرقەی یەک کە لەلایەن هاوپەیمانان ڕێکخرابوو لە چوارقوڕنە ، خولەکە ماوەی سێ ڕۆژی خایاند و ئەمڕۆ بەسەرکەوتوویی کۆتایی هات

عەمید زریان شیوعی ئەم جۆرە خولانەی بۆ فەرماندە سەربازیەکان بەگشتی بە گرینگ زانـی ، کە وادەکات زیاتر و زووتر هێزی پێشمەرگەی کوردستان ببێتە هێزێکی باشتر لە ساڵانی ڕابردوو

شایەنی باسە ئەم خولە تایبەت بوو بە فیرقەی یەکی وەزارەتی پێشمەرگە ، کە ئێستا داڕێژراوە و دروست کراوە لە چەند ڕۆژی داهاتوو دەست بەکار دەبن ، ئەم خولەش یەکێک بوو لەو ئامادە کاریانەی دەستبەکاربوونی چەند ڕۆژی داهاتوو.
١٤-٣-٢٠٢٣

بەشداری کردنی بەڕێز مقدم (محمد طه طاهر )بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن و ھۆشیاری لیوای ١٨ ی پیادە، لەخولی چەند ڕۆژەی یاسای مرۆیی...
09/03/2023

بەشداری کردنی بەڕێز مقدم (محمد طه طاهر )بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن و ھۆشیاری لیوای ١٨ ی پیادە، لەخولی چەند ڕۆژەی یاسای مرۆیی، کە بۆ بەرپرسانی بەشی ڕاگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگە کرابوەوە
دوێنێ ٨ی ئاداری ٢٠٢٣، لە هەولێری پایتەخت، بە ئامادەبوونی دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، عەمید عوسمان محەمەد بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن و هۆشیاری وەزارەتی پێشمەرگە و بەرپرسانی پەیمانگای قورتوبە بۆ ئاشتی، رێوڕەسمی کۆتایی هاتنی خولێکی دوو رۆژە لەژێر ناونیشانی (یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی)، کە بۆ ئەفسەرانی هۆشیاری هێزەکانی پێشمەرگە بەڕێوەچوو.
لە رێوڕەسمەکەدا دکتۆر دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وتەیەکی پێشکەش کرد و تیادا ستایشی وەزارەتی پێشمەرگەی کرد، کە بایەخ بەم جۆرە خولانە دەدات و هەروەها بە سوپاسەوە رۆڵی پەیمانگای قورتوبە بۆ ئاشتی بەرز نرخاند، کە پەیوەندی و هەمانگی باشیان لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە هەیە و کردنەوەی ئەم جۆرە خولانەی بۆ پێشمەرگە بە چالاکیەکی گرنگی بواری یاسایی و مرۆیی زانی، ئەمەش یەکێکە لە پلان و ئامانجەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان،
زێباری لە بەشێکی تری وتەکەیدا، باسی لە چەندین زانیاری و وردەکاری کرد، لەبارەی هەستیاری هەڵسوکەتی پێشمەرگە و پابەندبوونی بە یاساو رێسا مرۆیی و جەنگی و نێودەوڵەتیەکان، وەک پێوەرێک بۆ پاڵپشتی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان، بۆیە ئەرک و رۆڵی هەستیاری پێشمەرگەی لەم بوارەدا بە کاریگەر دانا، داواشیکرد بەردەوام بایەخ بەم جۆرە خولانە بدرێت و هەوڵبدرێت ئاستی هۆشیاری یاسایی و مرۆیی پێشمەرگە زیاتر بەرەوپێش ببردرێت، دکتۆر دیندار زێباری، پاڵپشتیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە و ئەنجام دانی ئەم چالاکیانە راگەیاند.
دواتر عەمید عوسمان محەمەد بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن و هۆشیاری وەزارەتی پێشمەرگە، ئامادەبوونی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە خولەکەدا، بەرز نرخاند و بە پاڵپشتی و هاندانێکی گرنگی زانی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە و بەرەوپێش بردنی ئەرک و کاروبارەکانی هۆشیاری لە ریزەکانی پێشمەرگەدا، هەروەها سوپاسی پەیمانگای قورتوبەی کرد و ئاستی خولەکشی بەرز هەڵسەنگاند، داواشیکرد پەیوەندی و چالاکی هاوبەشی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و پەیمانگای قورتوبە بەردەوام بێت.
لای خۆیانەوە بەرپرسانی پەیمانگای قورتوبە بۆ ئاشتی، دەستخۆشییان لە ئەفسەرانی بەشداربووی خولەکە کرد و رایانگەیاند: پلان و بیرۆکەی تریان هەیە بۆ هەماهەنگی کردن لەگەڵ پێشمەرگە و بەردەوام دەبن لەم جۆرە چالاکیە هاوبەشانەیان.
شایانی باسە، ئەم خولە ماوەی دوو رۆژی خایاند، لەلایەن پەیمانگای قورتوبە بۆ ئاشتی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن و هۆشیاری وەزارەتی پێشمەرگە بۆ زیاتر لە ٣٠ ئەفسەری بەشەکانی هۆشیاری نیشتیمانی کرابوەوە و تیادا چەندین وانەو بابەتی گرنگ دەربارەی یاسا و رێسا مرۆیی و جەنگیەکان و ئەرک و رۆڵی هێزە چەکدارەکان پێشکەش کران، کە ئەرک و هەڵسوکەوتە سەربازییەکان لە روانگەی یاسا مرۆییە نێودەوڵەتیەکانەوە و هەروەها چۆنێتی پابەندبوونی فەرماندە و سەربازەکان بە یاسا و رێسا مرۆیی و نێودەوڵەتیەکانەوە روون کرانەوە، هاوکات کۆمەڵێ لە وردەکارییەکانی شێوازی مامەڵەکردنی هێزە چەکدارەکان لەکاتی جەنگدا بەرامبەر خەڵک و شوێنە مەدەنیەکان خرانەڕوو، لە بەشێکی دیکەی وانەکانی خولەکەدا، لەنێوان ئەفسەرانی بەشداربووی خولەکە و مامۆستایانی وانەبێژ چەندین پرسیار و وڵام و گفتوگۆ و راگۆڕینەوە ئەنجام دران، پاشان لەڕێگەی نمایش کردنی چەند کورتە ڤیدیۆیەک بابەتەکان زیاتر روون کرانەوە.
لە کۆتایی خولەکەدا لەلایەن رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڕوانامەی پەیمانگای قورتوبە بۆ ئاشتی پێشکەش بە ئەفسەرانی بەشداربووی خولەکە کرا.

مقدم محمد طه طاهر
بەرپرسی ڕاگەیاندن و هۆشیاری لیوای ١٨ ی پیادە

پیرۆزبایی لە پێشمەرگەی لیوامان ج اول (محمد سالار حمدامین) دەکەین بەبۆنەی سەرکەوتنی لە خولێکی گەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە ...
23/02/2023

پیرۆزبایی لە پێشمەرگەی لیوامان ج اول (محمد سالار حمدامین) دەکەین بەبۆنەی سەرکەوتنی لە خولێکی گەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە کە ٢٤ کارمەند تیایدا بەشدار بوون

کاک محمد سەرپەرشتیاری ئیشی گەیاندنە لە لیواکەمان ، شایەنی باسە ئەم خولە لە ٥-٢-٢٠٢٣ دەستی پێکرد تا ئەمڕۆ ٢٣-٢-٢٠٢٣ کە کۆتایی بەخولەکە هات ، توانی پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت لەسەر ئاستی خولەکە پیرۆزبایی لێدەکەین .

مقدم محمد طە
بەرپرسی بەشی هۆبەی ڕاگەیاندن و هۆشیاری لیوای ١٨ی پیادە

ئەمڕۆبەرواری 20/2/2023 هەریەک لەسریەی کۆماندۆوەسریەیی بارەگای لیوای هەژدەی پیادەهەڵسان بەئەنجام دانی ڕۆیشتنی توانای بەدو...
20/02/2023

ئەمڕۆبەرواری 20/2/2023 هەریەک لەسریەی کۆماندۆوەسریەیی بارەگای لیوای هەژدەی پیادەهەڵسان بەئەنجام دانی ڕۆیشتنی توانای بەدوری شەش کیلۆمتربەسەرپەرشتی بەرپرسی هۆبەی مەشقی لیوای هەژدە ی پیادە ڕائیدامین حسین وەفەرماندەی سریەیی کۆماندۆنقیب پشتیوان میرزاوەملازم وزیرحمدامین جێگری سریەیی بارەگای لیوائەم جۆرەچالاکیانە بەمەبەستی زیاتردڵنیابوون لەتوانای جەستەیی پێشمرگە کان بۆزیاترئامادە بوون بۆهەرڕوداوێکی نەخوازراو
بەرپرسی بەشی هوشیاری لیوای هەژدە
مقدم محمد تەها

Address

Irbil

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ڕاگەیاندن و ڕۆشەنبیری لیوای١٨ی وەزارەتی پێشمەرگە posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share