17/08/2026
� دەمت تەنها بۆ ددان نییە!
هەندێک جار خوێن هاتن لەپووک، بۆنی ناخۆشی دەم یان وشکی دەم تەنها کێشەی دەم نین؛ دەتوانن نیشانەیەکی سەرەتایی بۆ کێشەیەکی گشتیی لەش بن.
بۆیە، نیشانەکانی ناو دەم پشتگوێ مەخە و بەردەوام پشکنینی پووک و دەم و ددان بکە.
زۆر کەس کاتێک پووکیان بەیانیان دوای لە خەو هەڵسان یان لە کاتی شوشتنی ددانەکان خوێنی لێدێت، دەڵێن: “ئاساییە”
بەڵام بەردەوامبوونی خوێن هاتنی پووک دەتوانێت نیشانەی نەخۆشییەکانی پووک یان لەثە (Gingivitis/Periodontitis) بێت.
لە هەمان کاتدا، تەندروستی دەم پەیوەندییەکی گرنگی بە تەندروستی گشتی جەستەوە هەیە؛ بەتایبەتی لەگەڵ نەخۆشییەکانی دڵ و خوێن، شەکرە و هەندێک کێشەی گشتیی جەستە...
🔎 ئەگەر پووکت بەردەوام خوێنی لێدێت، بۆنی ناخۆشی دەمت هەیە، یان ددانەکانت دەجوڵێن، پشتگوێی مەخە.
🪥 شوشتنی رۆژانەی دروست + پاککردنەوەی نێوان ددانەکان + سەردانیکردنی پزیشکی ددان یەکسانە بە پاراستنی ددان و تەندروستی دەم.
🔎 تەندروستی دەم بەشێکە لە تەندروستی گشتی..
د. رێژاو عمر مرۆ
Dr. Rezhaw Omar Mro
هەڵگری بڕوانامەی ماستەری ئەوروپی لە فەڕەنسا
B.D.S, D.U.O.L.A, E.M.D.O.L.A - France 🇫🇷
ژمارەی تەلەفۆن: ٠۷٥٠٤٥٦٥٠٥۹
ناونیشان: سەنتەری سەدەف ــ شەقامی برایەتی _ نزیک سوپەرمارکێتی ئایە