10/01/2026
کاک ئەحمەد دانیشتووی وڵاتی نەمسا-یە و بۆ پشووی سەری ساڵ سەردانی هەولێری کردبوو. لە سەردانەکەیدا پلانی هەبوو پشکنین بۆ ددانەکانی بکات، بۆیە دوای پرسیارکردن لە دۆست و خزم و گەڕانێکی ورد لە ئۆنلاین، بڕیاریدا متمانە بە “بایت” بکات.
دوای پشکنین و گفتوگۆیەکی تێر و تەسەل، دەرکەوت کە پێویستی بە چاندنەوەی ژمارەیەکی زۆری ددان هەیە. سەرەتا کاک ئەحمەد زۆر دوودڵ و نیگەران بوو لە پڕۆسەکە، تەنانەت کلینیکەکەی جێهێشت... بەڵام دوای چەند خولەکێک گەڕایەوە و بە بڕیارێکی ئازایانەوە وتی: “با دەست پێ بکەین”. 💪
لەبەر ئەوەی کاتێکی کەمی هەبوو، ئێمەش دەستبەجێ لە ماوەی تەنها ٢ ڕۆژدا قۆناغی چاندنی ددانەکەیمان بۆ ئەنجام دا. 🦷✨
خۆشحاڵین بە متمانەکەت کاک ئەحمەد و چاوەڕوانین ٦ مانگی تر بۆ دانانی ددانە هەمیشەییەکان بە دیدارت شاد بینەوە.
Make the right choice.