08/08/2026
ئۆزەمپیک لە چارەسەرێکی زانستی نەخۆشییەکی تایبەتەوە (شەکرە)، گۆڕا بۆ بژاردەیەکی جوانکاری بەهۆی ترێندەوە. هەمان گۆڕانکاری دەبیندریت لە چارەسەری هۆڵیوود سمایڵدا، کە لەسەرەتادا وەک چارەسەری کێشەیەکی دیاریکراوی دەم و ددان دەبیندرا؛ بەڵام بەهۆی ترێندەوە خەڵکانێکی زۆر چارەسەری هۆڵیوود سمایڵیان وەرگرت بەبێ ئەوەی پێویستیان بێت یان کاندید بن. ئۆزەمپیک دەکرێت بیوەستێنیت و کاریگەرییە لاوەکییەکان دەوەستێت لەگەریدا؛ بەڵام هۆڵیوود سمایڵ گەڕانەوەی نییە.