27/11/2025
Officially a specialist in Restorative and Conservative Dentistry.
الحمدلله اليوم نلنا شهادة الدبلوم العالي (سنتين) في مجال علاج وترميم الاسنان في كلية طب الأسنان/ جامعة هولير الطيعة، وصرنا رسمياً طبيب اخصائي في عذا المجال.
دوای دوو ساڵ ڕەنج و ماندیبوون، سپاس بۆ خودا توانیمان بڕوانامەی [دیبلۆمی باڵای دوو ساڵەی پزیشکیی ددانی پیشەیی] لە بواری چارەسەرکردنی ددان [Conservative Dentistry]دا لە کۆلێژی پزیشکیی ددانی زانکۆی پزیشکیی هەولێر بەدەست بهێنین، و بە فەڕمی ببینە پسپۆڕ لەو بوارەدا.
سپاسی بێ پایان بۆ خانەوادەکەم کە لە کاتە سەختەکاندا داڵدە و پەنا بوون. سپاس بۆ هەموو ئەو هاوڕێ و پزیشکانەی کە لە ماوەی ئەو دوو ساڵەدا یارمەتییان داین و ماندوونەناسانە لەگەڵمان بوون، شانازییان پێوە دەکەین.
سپاس بۆ (پ. ی. د. شاخەوان قادر قادر) کە سەرپەرشتیارم بوو توێژینەوەکەمدا.
سپاس بۆ (پ. د. دیار خالید بەکر) کە وەک سەرۆک بەش (ئەو کاتە) بێ وچان لە ماوەی ئەم دوو ساڵەدا دوور و نزیک یارمەتی داین.
سپاسی هەموو مامۆستا بەڕێزەکانی بەشەکەمان و ڕاگرایەتیی کۆلێژ دەکەین کە ناتوانین لێرە ناوی هەموویان بهێنین، کەسیان درێغییان نەکرد.
تێبینی/ توێژینەوەکەمان پشتیوان بە خوا، بڕیار وایە لە ناو مانگی دیسێمبەردا بڵاو ببێتەوە.
2025