Happy Smile Dental Clinic.

Happy Smile Dental Clinic. ژیانێکی باش بە زەردەخەنەیەکی جوان دەست پێکە Your smile is our craft "Each time you smile, you benefit your health and happiness."

ژیانێکی باش بە زەردەخەنەیەکی جوان دەست پێکە لەگەل نۆرینگەی ددانی هاپی سمایل
ئێستا نۆرینگەکەمان ئامادەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی دەم و ددان و سپی کردنەوەی ددان بە لیزەر بە ئامێری پێشکەتوو و سەردەمیانە
جوانکردنی خەندە و پێکەنینەکانتان پیشەی هەمیشەیمانە.

 # هەولێر       👑❤️👑❤️👑❤️       #
01/10/2021

# هەولێر 👑❤️👑❤️👑❤️ #

لا بردنی کلسی ددانەکان یەکێکە لە چارەسەرە سەرەکیەکانی هەووکردنی پووک و ڕێگری دەکات لەگەشە نەسەندنی  بەکتریا Instagram .h...
13/06/2021

لا بردنی کلسی ددانەکان یەکێکە لە چارەسەرە سەرەکیەکانی هەووکردنی پووک و ڕێگری دەکات لەگەشە نەسەندنی بەکتریا

Instagram .hanajaf
🇹🇯 #

بەشووشتنی ددانەکان پارێزگاری لە نەخۆشیەکانی پووك و تەندروستی ناو دەم و ددان دەکەین
13/06/2021

بەشووشتنی ددانەکان پارێزگاری لە نەخۆشیەکانی پووك و تەندروستی ناو دەم و ددان دەکەین

خوێن بەربوونی پووک ەکێکە لە هۆکارەکانی کۆبوونەوەی پاشماوەی خۆراک بۆماوەیک  بەسەر ددانەکان هەروەها هۆکاری گۆرانکاری هۆرمۆ...
30/04/2021

خوێن بەربوونی پووک ەکێکە لە هۆکارەکانی کۆبوونەوەی پاشماوەی خۆراک بۆماوەیک بەسەر ددانەکان هەروەها هۆکاری گۆرانکاری هۆرمۆنەکان و کەمی ڤیتامینەکان لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی هەووکردنی پووک ئەگەر زوو چارەسەر نەکرێت ئەوا دەبێتە هۆی لە دەست دانی ددانەکان #

 #🦷     😃  😊    ❤️  🇹🇯    #هەولێر  #کوردستان         📷    ❤️
02/12/2020

#🦷 😃 😊 ❤️ 🇹🇯 #هەولێر #کوردستان
📷 ❤️

سود لەم رێنمایانە ببینن بۆ خۆ پاراستن لە پە تای کۆرۆنا بە هیوای سەلامەتی بۆ گشت لایەک  تەندروست بن
02/11/2020

سود لەم رێنمایانە ببینن بۆ خۆ پاراستن لە پە تای کۆرۆنا بە هیوای سەلامەتی بۆ گشت لایەک تەندروست بن

له‌ چاوه‌ڕوانی شەپۆلێکی تری پەتای کۆرۆنا

كۆڕۆنا لە سەرانسەری جیھان لە ھەلکشاندایه‌، بۆیە ده‌مه‌وێت بەشێک له‌و راسپارده‌و ئامۆژگاریانەی لە ڕابردوودا پێشكه‌شمانكردووه‌، سه‌رله‌نوێ بیخه‌ینه‌وه‌ به‌ر دیدی به‌ڕێزتان:

1- ھەر کاتێک ھەستت بە نیشانەکانی ئەو پەتایە کرد ، پێویستە وەک نەخۆشێک مامەلە بکەیت و خۆت لە ماڵەوە کەرەنتینە بکەیت بۆ ماوەی دوو ھەفتە.
2- نیشانەکانی ئەو پەتایە بریتیە لە لەرزو تا، ئارەقەکردن ، کۆکە ، قوڕگ ئێشان و سووتانەوە، تەنگه‌ نه‌فه‌سی، سینگ ئێشان ، پشت ئێشان و ئازاری ماسوولکەکان، سەر ئێشە ، ھەستکردن بە ماندووبوونێکی زۆر ، نەمانی بۆن و تام ، نەمانی حه‌زی خواردن ، زگچوون و ڕشانەوە.
3- توندو تیژی نیشانەکان لە نەخۆشێکەوە بۆ نەخۆشێکی تر دەگۆڕێت، لە زۆربەی کاتەکاندا نەخۆش تەنھا بەشێک لە نیشانەکانی ئەو پەتایەی لێبه‌دیارده‌كه‌وێت و مەرج نیە ھەر ھەموو نیشانەکانی ھەبێت.
4- لەگه‌ڵ ھاتنی زستان و بلابوونەوەی پەتای وەرزی و ئەنفلوێنزا، جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایانه‌ له‌ كۆرۆنا تۆزێک ئاسته‌نگ ده‌بێت، بۆیە باشتر وایە نەخۆش ئەگەر به‌شێك له‌و نیشانانه‌ی هه‌بێت، كه‌ باسمان كرد، وەک تووشبووەکی کۆرۆنا مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ خۆیدا بكات.
5- .بۆ ئەوانەی دەیانەوێت دڵنیا ببنەوە کە دووچاری کۆرۆنا هاتوون، واباشتره‌ پشكنینی PCR ئه‌نجام بده‌ن، کە بە شێوەی سامپل لە لووت و قوڕگ وەردەگیرێت، هاوكات پێویسته‌ له‌وه‌ تێبگه‌ن ھەندێک پشكنینی خوێن لە کوردستان دەکرێت بە ھیچ شێوەیەک رۆلیان نیە لە دیاریکردنی پەتای کۆڕۆنا، بۆیه‌ لەم دۆخەدا پێویست بە پشکنینش ناکات چونکە دەزانین بەشێکی زۆر لە تووشبوانی کۆرۆنا ره‌نگ بێت پشكنینه‌كه‌یان بە نێگەتیڤ دەربچێت، لە کاتێکدا نیشانەکانی کۆرۆنایان ھەیە و ھەلگری ئەو ڤایرۆسەن.
6- بەشی ھەرەزۆری تووشبوانی کۆرۆنا تووشی ھەوکردنی سیەکان نابن ، بۆیە پێویست بە پشکنینی خوێن و تیشک ناکات ، چونکە بە ھیچ شێوەیەک لە چارەسەری نەخۆشیەکە ناگۆڕێت . جگە لە پاراسیتامۆل بۆ تاو ئازاری لەش و سەرئێشە نەخۆش پێویست بە ھیچی تر ناکات . ڤیتامین -D و زینک و ڤیتامین -C ئەگەر بەکاربھێنرێت ئەگەری ھەیە سوودی هه‌بێت ، بە شێوەیەکی گشتی ڤیتامینەکان ئەگەر بە بڕێکی زۆر بەکارنەھێنرێت زیانیان نیەو تا رادەیەکیش له‌رووی نرخه‌وه‌ ھەرزانە و باری نه‌خۆش گران ناكات . بەشێک لە لێکۆلینەوەکان وا دەردەخەن ئەوانەی ڤیتامین -D لە لەشیان کەمە لە ئەگەری تووشبوون بە کۆرۆنا دۆخیان خراپتر دەبێت لەو کەسانەی کێشەی کەمی ڤیتامینیان نیە.
7- زۆر گرنگە‌ ئه‌و ئامێره‌ی له‌رێگای په‌نجه‌وه‌ ڕێژەی ئۆکسجین لە خوێن دیاری دەکات (Pulse Oximetry) له‌ ماله‌وه‌ هه‌بێت، چونكه‌ ھەموو تووشبووێكی پەتای کۆرۆنا بۆ دڵنیابوون له‌رێژه‌ی ئۆكسجین له‌ناوخوێنیاندا پێویستە ڕۆژانە بۆ چەند جارێک بەکاری بھێنین ، بە تایبەتی لە کۆتایی ھەفتەی یەکەم، چونکە دەزانین لەو کاتانەدا ئەگەری ھەوکردنی سیه‌کان و دابەزینی ڕێژەی ئۆکسجین زیاتره‌.
8- کاتێک نه‌خۆش ھەست بە تەنگە نەفەسی دەکات و ڕێژەی ئۆکسجین لە خوێن دادەبەزێت، پێویستە بە زووترین کات سەردانی دکتۆر بکات، ئەو نەخۆشانەی ھەست بە ئازارێکی زۆری سیەکان دەکەن ، یان تووشی گێژبوون دەبن دەبێت به‌زووتریین كات سەردانی دکتۆر بکەن.
9- ئەو نەخۆشانەی تووشی ھەوکردنی سیەکان ده‌بن و ڕێژەی ئۆکسجینیان دابەزێت، وا باشترە لە نەخۆشخانە چارەسەر وەربگرن ، چونگە جگە لە کۆمەلێک دەرمان، کە لە ڕێژەی مردن کەمدەکاتەوە، پێویستیان بە ئۆکسجین ده‌بێت و ره‌نگ بێت به‌شێكیان پێویستیان بە ئامێری سی پاپ دەبێت، كه‌ زیاتر له‌ نه‌خۆشخانه‌كاندا به‌رده‌سته‌، ئەگەر لەبەر ھەر ھۆکارێک بێت ئەو نەخۆشانەی تووشی دابەزینی ئۆکسجین بووینه‌ نەیانەوێت بچن بۆ نەخۆشخانە ، دەبێت لە مالەوە لە ژێر چاودێری راستەوخۆی دکتۆرێک ئەو چاره‌سه‌ریانه‌ وەرگرن و رۆژانە چاودێری بکرێن .
10-دەرمانی دێکسامیسازۆن و دژەخوێن مەین و ئانتی بایۆتیک، كه‌ بەشێکی گرنگن له‌ چارەسەری بۆ ئەو کەسانەی تووشی ھەوکردنی سیەکان و دابەزینی ڕێژەی ئۆکسجین ده‌بن، بە ھیچ شێوەیەک پێویست نیە بۆ ئەو کەسانە به‌كاربهێنرێت، کە بە سووکی تووشی ئەو پەتایە ده‌بن و لەوانەیە به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌رمانانه‌ زیانیان زیاتر بێت لە سووده‌كانیان ئەگەر لە کاتی پێویست و بەشێوەیەکی تەندرووست نەدرێت بە نەخۆش.

11- ھێشتا خەلکانێکی زۆر ماوە تووشی ئەو پەتایە نەبووینە ، بۆیە پێویستە ھەموو کەسێک خۆپارێزی بکات . پێویسته‌ ئه‌وه‌ به‌هه‌ند وه‌ربگرین، كه‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ هه‌ر تووشبووێكی ئه‌و په‌تایه‌ دۆخی تێبكبچێت و ناره‌حه‌ت بێت، بۆیه‌ بە ھیچ شێوەیەک لەگەڵ ئەو بۆچونەدا نیم، کە دەڵێت دەبێت هه‌موومان تووشی ئەو پەتایە بین بۆ ئەوەی به‌یه‌كجاری دەربازمان بێت لێی، ئه‌و جۆرە بیرکردنەوەیه‌ دەبێتە ھۆکاری زیادبوونی ژمارەی تووشبووان و مردن و داڕمانی تەواوی سیستەمی تەندرووستی.

12- تا ئێستا باشترین ھۆکارەکانی خۆپاراستن بریتیه‌ لە بەکارھێنانی ماسک ، دوورکەوتنەوە لە قەلەبالغی، کەمکردنەوەی بەرکەوتن .

دکتۆر عارف گۆران
پسپۆری ڕاوێژکاری نەخۆشیەکانی ھەناو
لەندەن

جوان کردنی پێکەنینەکانتان پیشەی هەمیشەیمانە.سپی کردنەوەی ددان بە لیزەر تەنها بە یەک سەردان و بە یەک سەعات وکەمترین ماوە....
19/10/2020

جوان کردنی پێکەنینەکانتان پیشەی هەمیشەیمانە.
سپی کردنەوەی ددان بە لیزەر تەنها بە یەک سەردان و بە یەک سەعات وکەمترین ماوە.
# 🦷 😃 😊 ❤️ 🇹🇯 #هەولێر #کوردستان

هەنگاوەکانی کلۆر بوونی ددان سەرەتا بە ببونی پەلەیەکی سپی دەستپێدەکاتپاشان بەشی سەرەوە ددانەکە کە بەعاج ناودەبڕێت کلۆر دە...
11/10/2020

هەنگاوەکانی کلۆر بوونی ددان
سەرەتا بە ببونی پەلەیەکی سپی دەستپێدەکات
پاشان بەشی سەرەوە ددانەکە کە بەعاج ناودەبڕێت کلۆر دەبێت لە دوایدا پە رەدەسە نێت بۆبەشی ناوەراستی
ددانەکە کەلەو بەشەدا نەخۆش هەست بە ئازاری ددانەکە دەکات لە کاتی خواردنی شیرنی و ساردی و گەرمی دا ئەگەربێت و زوو چارەسەرنەکرێت کلۆرەکە دەگاتە ناو ڕەگی ددانەکە لەو حالەتەدا نەخۆش هەست بە ئازارێکی تیژ دەکات و دەبێتە هۆی
هەوکردنی ددانەکە دروست بوونی کیس لەپووک
پێویستە ڕێگری لە کلۆر بون بگیرێت پێش ئە وەی هەست بە ئازار بکەیت

تەندروست بن

دکتۆرە هانا سلام
پزیشکی ددان

❤️ #

29/09/2020
28/09/2020

جوان کردنی پێکەنینەکانتان پیشەی هەمیشەیمانە.
سپی کردنەوەی ددان بە لیزەر تەنها بە یەک سەردان و بە کەمترین ماوە.
سوپاس بۆ هەلبژاردنی ئیمە

# 🦷 😃 😊 ❤️ 🇹🇯 #هەولێر #کوردستان

Address

Erbil
44001

Opening Hours

Monday 15:00 - 20:00
Tuesday 15:00 - 20:00
Wednesday 15:00 - 20:00
Thursday 15:00 - 20:00
Saturday 15:00 - 20:00
Sunday 15:00 - 20:00

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Happy Smile Dental Clinic. posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share