Dr.Berivan Khatab پزیشکی ددان دکتۆرە بێریڤان خطاب

Directions

Dr.Berivan Khatab پزیشکی ددان دکتۆرە بێریڤان خطاب Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Dr.Berivan Khatab پزیشکی ددان دکتۆرە بێریڤان خطاب, Oral Surgeon, �ناونیشان: شەقامی سەدەکەی ئازادی/تەنیشت مارکێتی لارا/بەرامبەر مطبعە هەردی, , , #, As Sulaymaniyah.

ڕۆژانە لە ماڵپەڕ و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان باسی چارەسەری جیاواز جیاواز و نوێ دەکرێت بۆ  نەخۆشی کۆرۆنا COVID-19  بەڵام ھیچیان...
25/06/2020

ڕۆژانە لە ماڵپەڕ و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان باسی چارەسەری جیاواز جیاواز و نوێ دەکرێت بۆ نەخۆشی کۆرۆنا COVID-19 بەڵام ھیچیان وەک ((خۆپاراستن )) کاریگەر نەبووە و نابێت .
😷😷😷😷😷😷😷😷😷😷😷😷😷😷😷😷

ئایا لە دەستکردنی دەستکێش کاتێک ئەچینە دەرەوە بە تەواوی ئەمان پارێزێت لە تووش بوون بە نەخۆشی کۆرۆنا؟بۆ وەڵامی ئەم پرسیار...
22/06/2020

ئایا لە دەستکردنی دەستکێش کاتێک ئەچینە دەرەوە بە تەواوی ئەمان پارێزێت لە تووش بوون بە نەخۆشی کۆرۆنا؟

بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە WHO دەڵێت :
نەخێر . دەست شتن بە ئاو و سابوون بە شێوەیەکی بەردەوام و ڕێک و پێک زیاتر ئەمان پارێزێت لە تووش بوون وەک لە دەستکردنی دەستکێش.

چونکە کاتێک دەستکێشیش بەکار ئەھێنیت ھەر ئەگەری ئەوە ھەیە ڤایرۆس بچێتە سەر دەستکێشەکە و لە کاتی دەستدان لە دەم و چاو و لووت بگوێزرێتەوە بۆت.
***ڕێنمایی بەکارھێنانی دەستکێش بۆ دەزگا تەندروستیەکان جیاوازە لەم بابەتەی سەرەوە.

بەکارھێنانی ماسک گرنگە بەڵام زانینی چۆنێتی بەکارھێنانی گرنگترە :ڕێنماییەکانی WHO بۆ ماسکی چنراو:١-پێش بەکارھێنان دەستەکا...
21/06/2020

بەکارھێنانی ماسک گرنگە بەڵام زانینی چۆنێتی بەکارھێنانی گرنگترە :
ڕێنماییەکانی WHO بۆ ماسکی چنراو:
١-پێش بەکارھێنان دەستەکانت بشۆ.
٢-سەیری ماسکەکە بکە پێش ئەوەی بەکاری بھێنیت لە کاتی بوونی ھەر دڕاوی یان پیسبوونێک بەکاری مەھێنە.
٣-دڵنیابە ماسکەکە تەواو دەم و چاوی داپۆشیوە و ھیچ بۆشاییەک نییە.
٤-ئەبێت دەم و لووت و چەناگە دابپۆشێت.
٥-دەست مەدە بە ماسکەکەوە لە کاتێکا بە دەم و چاوتەوەیە.
٦- پێش ئەوەی ماسکەکە لاببەیت دەستت بشۆ.
٧-بۆ لابردنی ماسکەکە تەنھا دەست بۆ ئەو پەتەی ماسکەکە ببە کە بە گوێوەیە یان بە پشتە سەرەوەیە.
٨-یەکسەر لە دەم و چاوتی دوور بخەرەوە.
٩-لەبەر ئەوەی ئەم جۆرە ماسکانە بەکار ئەھێنرێتەوە ئەگەر ھەڵگیرا پێویستە لەکیسەیەکی پلاستیکی ھەڵبگیرێت کە سەرەکەی دابخرێت.
١٠-پێویستە ڕۆژی جارێک بە لایەنی کەمەوە بە ئاوی گەرم و سابوون بشۆردرێت.
١١-پاش لابردنی ماسکەکە جارێکی تر دەست بشۆردرێتەوە.
ماسکی چنراو ئەتوانێت کەسانی دەور و بەرت بپارێزێت بەڵام بۆ ئەوەی دڵنیا بیت کە خۆشت بە تەواوی پارێزراویت پێویستە بە لایەنی کەمەوە مەترێک دوور بیت لەوانەی دەورو بەرت ، بەردەوام دەستت بشۆیت ، وە دەست بۆ دەم و چاو و ماسکەکە نەبەیت.
---ھەموو ئەم ڕێنماییانە بۆ ماسکی چنراوە و ڕێنمایی ماسکی نەشتەرگەری جیاوازە.

ددانە هەمیشەییەکان چاوەڕێی کەوتنی ددانە شیریەکانن بۆ ئەوەی شوێنیان بگرنەوە 🙂
29/06/2019

ددانە هەمیشەییەکان چاوەڕێی کەوتنی ددانە شیریەکانن بۆ ئەوەی شوێنیان بگرنەوە 🙂

هۆکارەکانی بۆنی ناخۆشی دەم:۱ـ مانەوەی خواردن لە سەر ددانەکان.۲ـ جگەرە کێشان.۳ـ پاک ڕانەگرتنی دەم و ددان.٤ـ ووشک بوونەوەی...
17/06/2019

هۆکارەکانی بۆنی ناخۆشی دەم:

۱ـ مانەوەی خواردن لە سەر ددانەکان.
۲ـ جگەرە کێشان.
۳ـ پاک ڕانەگرتنی دەم و ددان.
٤ـ ووشک بوونەوەی ناو دەم لە هەندێ نەخۆشیدا.
٥ـ بەکارهێنانی هەندێک دەرمان.
٦ـ بوونی هەوکردن لە بەشە جیاوازەکانی دەم و ددان.
۷ـ هەندێک نەخۆشی قوڕگ و لووت.
۸ـ هۆکاری تر وەک هەندێک نەخۆشی گەدە.

14/06/2019

چۆنێتی بەکارهێنانی فڵچەی ددان لە کاتی ددان شتندا...

ئەو فاکتەرانەی مەترسی توشبوون بە کلۆربوونی ددان زیاد دەکەن:۱ـ شوێنی ددانەکە : ددانەکانی دواوە زیاتر تووش دەبن.۲ـچەند جۆر...
13/06/2019

ئەو فاکتەرانەی مەترسی توشبوون بە کلۆربوونی ددان زیاد دەکەن:

۱ـ شوێنی ددانەکە : ددانەکانی دواوە زیاتر تووش دەبن.
۲ـچەند جۆرێک خواردن و خواردنەوەی دیاریکراو : ئایسکرێم، هەنگوین ، شەکر ، سۆدە ، میوەی ووشکراو ، کێک ، چپس.
۳ـ خواردن و خواردنەوە بەشێوەیەکی بەردەوام و زۆر زیاتر لە ژەمە سەرەکییەکان.
٤ـ شیرپێدانی منداڵ پێش خەو بێ ئەوەی ددانی بۆ پاک بکرێتەوە.
٥ـ نەشتن یان کەم شتن یان بە هەڵە شتنی ددانەکان.
٦ـ نەبوونی بڕی پێویستی فلۆراید بە تایبەت لەناو هەویری ددان.
۷ـ تەمەن : لە منداڵ و تەمەنی گەورەدا زیاترە.
۸ـ وشکبوونەوەی ناو دەم بە هەر هۆکارێک.
۹ـ گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە بۆ ناو دەم.
۱٠ـ هەندێک نەخۆشی کە کاریگەریان لەسەر خواردنی مرۆڤ هەیە.

Address

�ناونیشان: شەقامی سەدەکەی ئازادی/تەنیشت مارکێتی لارا/بەرامبەر مطبعە هەردی, #HA_پۆلیکلینک , #HA_dent_polyclinc, #
As Sulaymaniyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr.Berivan Khatab پزیشکی ددان دکتۆرە بێریڤان خطاب posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category