Maxillofacial dep. Baxshin Hospital

Directions Website

Maxillofacial dep. Baxshin Hospital Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Maxillofacial dep. Baxshin Hospital, Dentist & Dental Office, As Sulaymaniyah.

08/08/2026
06/05/2026
28/02/2026
04/02/2026
18/01/2026

بەکورتی شێوازەکانی چارەسەرکردنی شکانی شەویلگەو ئێسکەکانی ڕووخسار.

11/01/2026

1,661 Followers, 9 Following, 186 Posts

🔸 تۆمارکردنی دەستکەوتێکی زانستیی دەگمەن؛ نەخۆشخانەی بەخشین لوویەکی دەگمەنی ئێسک دەستنیشان دەکات و لە ئاستی جیهانیدا بڵاو...
03/01/2026

🔸 تۆمارکردنی دەستکەوتێکی زانستیی دەگمەن؛ نەخۆشخانەی بەخشین لوویەکی دەگمەنی ئێسک دەستنیشان دەکات و لە ئاستی جیهانیدا بڵاوی دەکاتەوە.
لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ پێشخستنی بواری پزیشکی، تیمی پزیشکی و توێژەرانی نەخۆشخانەی بەخشین سەرکەوتوو بوون لە دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی حاڵەتێکی زۆر دەگمەنی پزیشکی، کە دواتر وەک توێژینەوەیەکی زانستی لە گۆڤارێکی نێودەوڵەتیی بەناوبانگی جیهانیدا بڵاوکرایەوە.
وردەکاریی حاڵەتەکە: کەیسەکە بریتی بوو لە خانمێکی تەمەن ٥٢ ساڵ، کە سەردانی نەخۆشخانەی کردبوو بەهۆی بوونی ئاوساوی لە بەشی خوارەوەی لووتیدا. ئاوساوییەکە بە تێپەڕبوونی کات گەورەتر دەبوو و ببووە هۆی شێوانی سیمای دەموچاوی نەخۆشەکە.
دەستنیشانکردن و چارەسەر: پاش ئەنجامدانی پشکنینی وردی پزیشکی و شانەزانی (Histopathology)، دەرکەوت کە نەخۆشەکە تووشی جۆرە لوویەکی خوێنبەریی شێوە ئەشکەوتی بووە بە ناوی زانستی (Cavernous Hemangioma) کە لەناو ئێسکی شەویلگەدا گەشەی کردووە. ئەم حاڵەتە بە یەکێک لە حاڵەتە هەرە دەگمەنەکان دادەنرێت، بەجۆرێک کە کەمتر لە ٪١ی کۆی لووەکانی ئێسک پێکدەهێنێت و دەستنیشانکردنی پێویستی بە وردبینییەکی زۆر هەیە.
خۆشبەختانە، لە ڕێگەی نەشتەرگەرییەوە لە نەخۆشخانەی بەخشین، لووەکە بە تەواوی لابرا و چارەسەری بنبڕ بۆ نەخۆشەکە کرا.
دەستخۆشی و پێزانین: نەخۆشخانەی بەخشین شانازی بەم دەستکەوتە زانستییەوە دەکات و دەستخۆشی لە سەرجەم پزیشکان و ستافی سەنتەری توێژینەوە دەکات بۆ ئەم هەوڵە زانستییە بەرزە، هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازین.
توێژەران:
د. ئومێد شفیق حمەامین
پسپۆری نەشتەرگەری ددان و شەویلگە و ڕوو
د. محمد جبار رشید.
پزیشكی نیشتەجێی دێرینی تیشك و سۆنەر
د.جزا محمد عبدالعزیز
پسپۆری مایكرۆبایۆلۆجی
لینكی توێژینه‌وه‌كه‌
https://journals.lww.com/.../cavernous_hemangioma__a_rare...

Address

As Sulaymaniyah

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Maxillofacial dep. Baxshin Hospital posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share