25/05/2026
پاراستنی سۆکێت (بۆشایی ددانی کێشراو) و دانانی چاندنێکی ددانی دەستبەجێی
پاش پشکنین کلینکیی و تیشکیی بۆ ددانەکە کرا، دەرکەوت کە ددانەکە لە ناوەڕاستەوە کەرت بووە و لە وێنەی تیشکییەکەش بەتایبەتی لە وێنەی تیشکیی CBCT یەکەی بڕێکی زۆریی ئێسکی دەوری ددانەکە ڕۆشتبوو. دانانی چاندنی ددان ڕاستەوخۆ لەشوێنی ددانەکە زۆر ئەستەمبوو چونکە هیچ ئێسکێ ئەوتۆی نەمابوو بۆ جێگیرکردنی چاندنەکە ڕاستەوخۆ پاش کێشانی ددانەکە. پاراستنی بەرزیی و ئەستووری شوێنی کێشانەکە زۆر گرنگە بۆ ئەوەی لە داهاتوو چاندنی بۆ بکرێ. پاش ٤ مانگ لە کێشانی ددانەکە و پڕکردنەوەی شوێنی کێشانەکە بە ئێسکی دەستکرد و پەردەی کۆلاجینی، چاندنێکی ددانمان بۆ دانا و پاش ڕۆژێک لە دانانی چاندنەکە ، کیفێکی ددانمان لەسەر چاندنەکە جێگیرکرد. پاش ساڵێک دەبینین ئێسک و پووکی دەوری چاندنەکە زۆر تەندروستە.