26/09/2026
٣ خووی بچووک، کاریگەریی گەورەیان هەیە لەسەر ددانەکانت! 🦷⚠️
1. بۆچی خواردنی زۆر گەرم و زۆر سارد بەیەکەوە ناخۆم؟
هۆکارەکە زیاتر پەیوەندی بە گۆڕانی خێرای پلەی گەرمیەوەیە!
* ددان وەکو هەموو ماددەکانی تر بە گەرمی و ساری ئەکشێت و ئەچێتەوە یەک، چەند بارەبوونەوەی ئەم گۆڕانە بەسەریەکەوە ئەبێتە هۆی دروستبوونی درز و شکان لە مینای ددان چونکە چینێکی ڕەق و ناسکە.
* هەروەها ددان و ماددەکانی پڕکردنەوە لە گۆڕانی گەرمی وەکو یەک ناکشێن و ناچنەوە یەک، بۆیە گۆڕانی دووبارە و خێرای گەرمی دەتوانێت فشار لەسەر پڕکردنەوەی ددان دروست بکات.
_____
2. بۆچی بە ددانەکانی پێشەوەم دەنکی گوڵەبەڕۆژە ناشکێنم؟
هۆکارەکە زیاتر فشاری میکانیکی و چڕکراوەیە.
شکاندنی بەردەوامی دەنکی گوڵەبەڕۆژە بە ددانەکانی پێشەوە دەتوانێت فشارێکی زۆر لەسەر ناوچەیەکی بچووک لە ددان دروست بکات، کە دەبێتە هۆی:
- شکاندن یان دروستبوونی درز لە مینای ددان
- داخورانی لێواری ددان
- زیان بە پڕکردنەوەی ددان ئەگەیەنێت
- زیادکردنی فشار لەسەر پووک و شانەکانی دەوروبەری ددان
_____
3. بۆچی فڵچەی زبر یان ڕەق بەکارناهێنم؟
لێرەدا کێشەکە زیاتر زیانی میکانیکییە، نەک ئەوەی فڵچەی سەخت پاککردنەوەی باشتر بکات.
فڵچەی سەخت، بە تایبەتی لەگەڵ فشارێکی زۆر یان شێوازی فڵچەی توند دەبێتە هۆی:
- داخوران و دابەزینی پووک.
- داخورانی ددان
- بەدەرکەوتنی عاجی ددان و زیادبوونی هەستیاری ددان.
- برینداربوونی پووک
ئاگاداربە پێکەنینێکی تەندروست، بە خووەکانی ڕۆژانەت دەست پێدەکات!
📍 سلێمانی – بەختیاری – بەرامبەر هۆتێل گراندمیلینیۆم
📞 0772 154 9393 | 0772 154 6363
_______________________________________
٣ عادات صغيرة قد تضرّ بأسنانك! 🦷⚠️
١. تناول الساخن والبارد بالتتابع: قد يُجهد مينا الأسنان والحشوات.
٢. كسر قشور بذور دوّار الشمس بالأسنان الأمامية: قد يُسبّب تشقّقها وتآكل حوافها.
٣. استخدام فرشاة قاسية مع التفريش العنيف: قد يُسبّب انحسار اللثة وتآكل الأسنان وزيادة حساسيتها.
ابتسامة صحية تبدأ بعاداتك اليومية! ✨
📍 السليمانية – بختياري – مقابل فندق گراند ميلينيوم
📞 0772 154 9393 | 0772 154 6363