Dr . Hawnaz Abdullah

Call

Dr . Hawnaz Abdullah کلینیکی پزیشکی ددان (دکتۆرە هاوناز عبدالله)

گۆڕینی کیفی سیرامیکی کۆن و خراپ بو و چاککردنی ددانەکانی ژێر کیفە کۆنەکە بۆ کیفی زرگۆن و دروستکردنی کیفی زرگۆنی نوێ و تەن...
18/08/2026

گۆڕینی کیفی سیرامیکی کۆن و خراپ بو و چاککردنی ددانەکانی ژێر کیفە کۆنەکە بۆ کیفی زرگۆن و دروستکردنی کیفی زرگۆنی نوێ و تەندروست و سروشتی...
دکتۆرە هاوناز عبداللە
پزیشکی جوانکاری و نەشتەرگەری دەم و ددان
ناونیشان..سلێمانی..بەکرەجۆی کۆن..تەنیشت قوتابخانەی دێرینی بنەڕەتی...
ژ.تەلەفۆن..07729570637

٣ هەڵەی باو کە ڕۆژانە بەرامبەر ددانەکانمانی دەکەین! 🛑🦷هەموومان دەمانەوێت خەندەیەکی جوان و ددانێکی تەندروستمان هەبێت، بەڵ...
30/05/2026

٣ هەڵەی باو کە ڕۆژانە بەرامبەر ددانەکانمانی دەکەین! 🛑🦷
هەموومان دەمانەوێت خەندەیەکی جوان و ددانێکی تەندروستمان هەبێت، بەڵام زۆرجار بەهۆی هەندێک ڕاهاتنی ڕۆژانەوە زیان بە مینای ددانەکانمان دەگەیەنین بەبێ ئەوەی هەستی پێبکەین:
1️⃣ شۆردنی ددان ڕاستەوخۆ دوای خواردنی ترشەمەنی و میوەکان:
خواردنی ترش یان خواردنەوەی شەربەتەکان مینای ددان کەمێک نەرم دەکەنەوە. ئەگەر ڕاستەوخۆ فڵچەی لێبدەیت، زیانی پێدەگەیەنی کاتژمێرێک بوەستە یان دەمت بە ئاو بشۆ ئینجا فڵچە بەکاربهێنە.
2️⃣ بەکارهێنانی فڵچەی ڕەق (Hard):
وا بیر مەکەرەوە فڵچەی ڕەق ددان خاوێنتر دەکاتەوە! بە پێچەوانەوە، دەبێتە هۆی داخورانی مینای ددان و کشانەوەی پووک (Gingival recession). هەمیشە فڵچەی نەرم (Soft) بەکاربهێنە.
3️⃣ فەرامۆشکردنی پەتکی ددان (Dental Floss):
فڵچە تەنها ٦٠٪ی ڕووی ددانەکان خاوێن دەکاتەوە. ئەو ٤٠٪ی کە دەمێنێتەوە تەنها بە پەتکی ددان پاك دەبێتەوە. فەرامۆشکردنی واتە ڕێگەدان بە ڕێژەیەکی زۆری کلۆربوون لە نێوان ددانەکاندا.
تەندروستی دەم و ددانت، بەشێکە لە تەندروستی گشتی جەستەت. چاودێرییان بکە! 🤍 ✨ خەندەیەکی گەش و ددانێکی تەندروست شایستەی تۆیە! ✨
تەندروستی دەم و ددانت، کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر جوانی و بڕوابەخۆبوونت هەیە. لە کلینیکی دکتۆرە هاوناز، بە نوێترین ئامێر و باشترین کەرەستەی پزیشکی، پێشوازیتان لێ دەکەین بۆ پێشکەشکردنی هەموو جۆرە چارەسەرێکی ددان:
✅ خزمەتگوزارییەکانمان:
• پڕکردنەوەی ددان بە شێوازێکی جوانکاری و پتەو.
• چارەسەری ڕەگ و دەماری ددان بەبێ ئازار.
• پاککردنەوەی ددان و لابردنی کلسی ددان.
• کێشانی ددان و نەشتەرگەرییە سەرەتاییەکان.
📍 ناونیشان:
سلێمانی - بەکرەجۆی کۆن - تەنیشت قوتابخانەی دێرینی بنەڕەتی.
📞 بۆ زانیاری زیاتر و کات گرتن، پەیوەندی بکەن بە:
07729570637

دروستکردنەوەی ددانەکانی سەرەوە بە کیفی ددان                                                    ✨ خەندەیەکی گەش و ددانێکی...
23/05/2026

دروستکردنەوەی ددانەکانی سەرەوە بە کیفی ددان ✨ خەندەیەکی گەش و ددانێکی تەندروست شایستەی تۆیە! ✨
تەندروستی دەم و ددانت، کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر جوانی و بڕوابەخۆبوونت هەیە. لە کلینیکی دکتۆرە هاوناز، بە نوێترین ئامێر و باشترین کەرەستەی پزیشکی، پێشوازیتان لێ دەکەین بۆ پێشکەشکردنی هەموو جۆرە چارەسەرێکی ددان:
✅ خزمەتگوزارییەکانمان:👩🏻‍⚕️
• پڕکردنەوەی ددان بە شێوازێکی جوانکاری و پتەو.
• چارەسەری ڕەگ و دەماری ددان بەبێ ئازار.
• پاککردنەوەی ددان و لابردنی کلسی ددان.
• کێشانی ددان و نەشتەرگەرییە سەرەتاییەکان.
📍 ناونیشان:
سلێمانی - بەکرەجۆی کۆن - تەنیشت قوتابخانەی دێرینی بنەڕەتی.
📞 بۆ زانیاری زیاتر و کات گرتن، پەیوەندی بکەن بە:
07729570637☎️

Hollywood smile                                                                                   ✨ خەندەیەکی گەش و ددان...
23/05/2026

Hollywood smile ✨ خەندەیەکی گەش و ددانێکی تەندروست شایستەی تۆیە! ✨
تەندروستی دەم و ددانت، کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر جوانی و بڕوابەخۆبوونت هەیە. لە کلینیکی دکتۆرە هاوناز، بە نوێترین ئامێر و باشترین کەرەستەی پزیشکی، پێشوازیتان لێ دەکەین بۆ پێشکەشکردنی هەموو جۆرە چارەسەرێکی ددان:
✅ خزمەتگوزارییەکانمان:
• پڕکردنەوەی ددان بە شێوازێکی جوانکاری و پتەو.
• چارەسەری ڕەگ و دەماری ددان بەبێ ئازار.
• پاککردنەوەی ددان و لابردنی کلسی ددان.
• کێشانی ددان و نەشتەرگەرییە سەرەتاییەکان.
📍 ناونیشان:
سلێمانی - بەکرەجۆی کۆن - تەنیشت قوتابخانەی دێرینی بنەڕەتی.
📞 بۆ زانیاری زیاتر و کات گرتن، پەیوەندی بکەن بە:
07729570637

دروستکردنی ددانی زرگۆن✨ خەندەیەکی گەش و ددانێکی تەندروست شایستەی تۆیە! ✨تەندروستی دەم و ددانت، کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ...
21/05/2026

دروستکردنی ددانی زرگۆن
✨ خەندەیەکی گەش و ددانێکی تەندروست شایستەی تۆیە! ✨
تەندروستی دەم و ددانت، کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر جوانی و بڕوابەخۆبوونت هەیە. لە کلینیکی دکتۆرە هاوناز، بە نوێترین ئامێر و باشترین کەرەستەی پزیشکی، پێشوازیتان لێ دەکەین بۆ پێشکەشکردنی هەموو جۆرە چارەسەرێکی ددان:
✅ خزمەتگوزارییەکانمان:
• پڕکردنەوەی ددان بە شێوازێکی جوانکاری و پتەو.
• چارەسەری ڕەگ و دەماری ددان بەبێ ئازار.
• پاککردنەوەی ددان و لابردنی کلسی ددان.
• کێشانی ددان و نەشتەرگەرییە سەرەتاییەکان.
📍 ناونیشان:
سلێمانی - بەکرەجۆی کۆن - تەنیشت قوتابخانەی دێرینی بنەڕەتی.
📞 بۆ زانیاری زیاتر و کات گرتن، پەیوەندی بکەن بە:
07729570637

هەڵاوسان لە دەم و چاودا یەکێک لە هۆکارەکانی بریتییە لە هەوکردنی ددان.  لە سەرەتادا ددان ئازاری زۆر دەبێت، پاش ماوەیەک ئا...
21/04/2026

هەڵاوسان لە دەم و چاودا یەکێک لە هۆکارەکانی بریتییە لە هەوکردنی ددان. لە سەرەتادا ددان ئازاری زۆر دەبێت، پاش ماوەیەک ئازارەکە کەم دەبێتەوە، ئەمەش کاتێک ڕوودەدات کە ددانەکە دەمرێت. بە شێوەیەکی هێواش ، ئەو پێکهاتە دەماریە و مولولە خوێنەکانی ناو ڕەگی ددان دەست دەکەن بە پوکانەوە و ددانەکە دەمرێت ، هەوکردنەکە لە ڕێگای کونەکانی ڕەگی ددانەوە بۆ ناو ئێسک دەچێت. وەک وەڵامێکی جەستە، سیستەمی هەوکردن لەو ناوچەیە کۆدەبێتەوە و هەڵاوسانی دەورووبەر دروست دەبێت.

لە سێ ڕۆژی یەکەمدا هەڵاوسانەکە دەگاتە لوتکە، پاشان بە تێپەڕبوونی کات کەم دەبێتەوە. ئازار نیشانەیە کە شتێک هەڵەیە، تکایە پشتگوێی مەخەن. کاتێک هەستت بە ئازار کرد، زوو سەردانی پزیشکی ددان بکە بۆ پاراستنی ددانت و ڕووخسارت لە هەڵاوسان و نیشانەکانی تر.

لەشێکی تەندروست بە دەمێکی تەندروست دروست دەبێت ، بە باشی چاودێری ددانتان بکەن .. دکتۆرە هاوناز عبداللە👩🏻‍⚕️
پزیشکی جوانکاری و نەشتەرگەری دەم و ددان🦷
ناونیشان..سلێمانی..بەکرەجۆی کۆن..تەنیشت قوتابخانەی دێرینی بنەڕەتی📍...
ژ.تەلەفۆن..07729570637☎️

✅دووگیانی و چارەسەریەکانی دەم و ددان.دووگیانی کاتێکی زۆر گرنگە بۆ دایکەکە و منداڵ ، و گرنگە زۆر بە وردی چاودێری دەم و دد...
12/04/2026

✅دووگیانی و چارەسەریەکانی دەم و ددان.

دووگیانی کاتێکی زۆر گرنگە بۆ دایکەکە و منداڵ ، و گرنگە زۆر بە وردی چاودێری دەم و ددان بکەیت، چونکە هەندێک گۆڕانکاری هۆڕمۆنی ڕوودەدات کە کاریگەری لەسەر تەندروستی پوک و ددان دەبێت...
کاریگەری دووگیانی لەسەر دەم و ددان:
١-هەوکردنی پوک

پوک لەکاتی دووگیانی سوردەبێتەوە و بەئاسانی خوێنی لێدێت بەهۆی زیاد بوونی هۆڕمۆنەکان.

٢-خوێنبەربوونی پوک لەکاتی ددان شۆردن.

٣-زیاد بوونی کۆبوونەوەی خواردن لەسەر ددان ئەگەر نەشۆردرێت دەبێتە هۆی دروستبوونی ڕەنگ لەسەر ددان و کلۆر بوونی ددان.
٤-دروستبوونی ڕەنگ لەسەر ددانەکان(stain)
لەسەرەتای دووگیانی ڕوودەدات بەهۆی ڕشانەوە و مانەوەی ترشەکانی ناو ڕشانەوە لەناو دەم و زیاد بوونی ترشەڵۆکەکان.

✅چارەسەر و پاراستنی دەم و ددان لە ماوەی دووگیانی:
١-شۆردنی ددان
ڕۆژانە دووجار ددانت بشۆ بە هەویرێکی ددان کە فلۆرایدی تێدایە.
٢-بەکارهێنانی پەتی ددان پێش هەموو ددان شۆردنێک.
٣-خواردنی تەندروست وەک کالیسیۆم و ڤیتامین D
کەم کردنەوەی شیرینی و شەکر.
٤-بەکارهێنانی غەرغەرە ڕۆژانە دووجار و تا ٣٠ خولەک هیچ خواردنێک مەخۆ.
٥-سەردانی دکتۆری ددان
باشترین کات سێ مانگی ناوەڕاستی دووگیانیە و ئەگەر ئازار هەبوو ئەتوانی چارەسەری بکەی لەو کاتەدا.
وە زۆر گرنگە خانمان ئەوە بزانن کە نەخۆشیەکانی پوک لەماوەی دووگیانی کاریگەری لەسەر منداڵ دەبێت وەک لەدایک بوونی پێش وەختە.
وە دایکەکە نابێت هیچ دەرمانێک بەبێ ڕاوێژی پزیشک بخوات. دکتۆرە هاوناز عبداللە👩🏻‍⚕️
پزیشکی جوانکاری و نەشتەرگەری دەم و ددان🦷
ناونیشان..سلێمانی..بەکرەجۆی کۆن..📍تەنیشت قوتابخانەی دێرینی بنەڕەتی...
ژ.تەلەفۆن..07729570637☎️

03/04/2026

پاراستنی تەندروستیی ددانەکانت زۆر لەوە زیاترە کە تەنیا ددان شوشتن و پەتی ددان بگرێتەوە. بەڵێ، ڕۆژانە پێویستە دوو جار ددانت بشۆیت و پەتی ددان بەکاربهێنیت، بەڵام ڕۆتینی گشتیی تۆش گرنگە:
- شتێک کە خەڵک زۆر لەبیری دەکەن گرنگیدان بە فڵچەی ددانەکانیانە. پاش هەر بەکارهێنانێک بەباشی بیشۆ و بە شێوەیەکی ڕاست هەڵیبگرە بۆ ڕێگری کردن لە گەشەکردنی بەکتریا.
فڵچەی ددانەکەت هەر 3 بۆ 4 مانگ جارێک یان زووتر بۆ منداڵان بگۆڕە. هەروەها فڵچەی زۆر توند یان بەکارهێنانی فڵچەی ڕەق زیان بە مینای ددان و پووک دەگەیەنێت و دەبێتەهۆی هەستیاری و کێشەی تر.
- زمانت لەبیر مەکە! شۆردنی زمان یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی بەکتریا و لابردنی بۆنی ناخۆشی دەم.
- خواردنەوە گازییەکان دەبنەهۆی کلۆربوونی ددانەکان بۆیە باشترە نەخورێنەوە و لەجێی ئەوان ئاوی زیاتر بخۆیتەوە یان شیر و شەربەتی فرێش بخۆیتەوە.
- فلۆراید پێویستە، مینای ددان بەهێز دەکات و یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریکردن لە کلۆربوونی ددان بۆیە وا باشترە دڵنیا ببنەوە لەوەی کە هەویری ددانشوشتنەکەت فلۆرایدی تێدایە و پرسیار لە پزیشکی ددانەکەت بکە سەبارەت بە چارەسەری فلۆرایدی زیادە ئەگەر پێویست بێت.
- پشکنینی بەردەوام یارمەتیدەرە بۆ دۆزینەوەی کێشەکان
- جگەرەکێشان توانای چاکبوونەوەی دەم لاواز دەکات، زیان بە ددانەکان دەگەیەنێت و دەبێتەهۆی بۆنی ناخۆشی دەم.

د. هاوناز عەبدوڵا، پزیشکی ددان

01/04/2026
بۆنی ناخۆشی ناو دەم _ هۆکار و چارەسەرەکانیبۆنی ناخۆشی دەم کە لە زمانی پزیشکی دا پێی دەوترێت Halitosis،  هەر بۆنێکی ناخۆش...
11/03/2026

بۆنی ناخۆشی ناو دەم _ هۆکار و چارەسەرەکانی
بۆنی ناخۆشی دەم کە لە زمانی پزیشکی دا پێی دەوترێت Halitosis، هەر بۆنێکی ناخۆش کە لە دەمەوە دێت. ئەم کێشەیە زۆر بەربڵاوە و زۆرجار دەتوانرێت چارەسەر بکرێت ئەگەر هۆکارەکەی بدۆزرێتەوە. لە زۆربەی حاڵەتەکاندا هۆکارەکە لە خودی دەمدا دەبێت، بەڵام هەندێک جار دەتوانێت پەیوەندی بە کێشەکانی هەرس یان نەخۆشییە گشتییەکان هەبێت.

🟣 هۆکارە سەرەکییەکان

→ پاک ڕانەگرتنی دەم و ددان (زۆرترین هۆکار)
• مانەوەی پاشماوەی خواردن لە دەمدا

→ کۆبوونەوەی بەکتریا لەسەر زمان

→ نەخۆشییەکانی پووک

→ وشکی دەم (Dry mouth)

→ هەوکردنی قورگ

→ کێشەکانی کۆئەندامی هەرس (کەمتر ڕوودەدات)
• وەک Gastroesophageal Reflux Disease
• دەتوانێت بۆنی تێژ یان ترش دروست بکات

→ جگەرە، ئەلکهول و خواردنی بۆندار
• جگەرە، سیر، پیاز و ئەلکهۆل بۆنی دەم زیاد دەکەن

⸻

🟣 پاک ڕاگرتنی ڕۆژانەی دەم و ددان (بنەمای چارەسەر)

→ شۆردنی ددان دوو جار لە ڕۆژدا
• پاشماوەی خواردن و پیسی لەناودەبات
• باشترە ئەو معجونانە بەکاربهێنرێن کە فلۆرایدیان تێدایە

→ پاککردنیەوەی زمان هەموو ڕۆژێک
• بە tongue scraper یان فڵچەی نەرم
• بەکتریا و مادە بۆندارەکان لەناودەبات
• زۆرجار تەنها ئەم هەنگاوە بۆنی دەم کەم دەکات

→ بەکارهێنانی پەتی ددان floss ڕۆژانە
• خواردنی نێوان ددانەکان پاک دەکاتەوە
• پارێزگاری لە پووک دەکات

→ شۆردنی دەم دوای خواردن
• ڕێگری لە مانەوەی خواردن لە دەمدا دەکات

⸻

🟣 چارەسەری وشکی دەم

→ خواردنی ئاو بەردەوام لە ڕۆژدا

→ بەکارهێنانی بنێشتی بێ شەکر

→ کەمکردنەوەی کافاین و ئەلکهول
• چونکە وشکی دەم زیاد دەکەن

⸻

🟣 بەکارهێنانی غەرغەرە (Mouthwash)

→ غەرغەرەی دژە بەکتریا
• باشترە بێ ئەلکهول بێت

→ غەرغەرەی ئاو و خوێ
• باکتریا کەم دەکات و پووک دەپارێزێت لە هەوکردن

⚠️ غەرغەرە تەنها بۆنەکە بۆ ماوەیەکی کورت کەم دەکاتەوە ئەگەر هۆکارەکە چارەسەر نەکرێت.

⸻

🟣 گۆڕانکاری لە خواردن و شێوازی ژیان

→ وازهێنان لە جگەرە
• یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی بۆنی بەردەوامی دەم

→ کەمکردنەوەی خواردنی بۆندار
• وەک سیر، پیاز

→ خواردنی میوە و سەوزەی ڕیشاڵدار
• وەک سێو و گێزەر
• لیکی ناو دەم زیاد دەکەن و ددان بە شێوەی سروشتی پاک دەکەنەوە

⸻

🟣 چارەسەری ئەو نەخۆشییانەی دەبنە هۆی بۆنی ناخۆشی ناو دەم

→ چارەسەری ددان
• شۆردن و پاککردنەوەی ددان
• چارەسەری کلۆری ددان

→ چارەسەری هەوکردنی قورگ و جیوبەکان

→ چارەسەری ترشەڵۆکی گەدە


🟣 پێویستە سەردانی پزیشکی ددان یان پزیشکی گشتی بکرێت لەم حاڵەتانەدا
• هەبوونی بۆنی ناخۆشی دەم سەرەرای پاک ڕاگرتنی دەم
• هەبوونی خوێن
• ئەگەر وشکی دەم، ترشی مەعدە یان کێشەی جیوب هەبێت
• ئەگەر بە شێوەیەکی نائاسایی بۆن دروست بێت لەگەڵ کەمبوونی کێش

Address

بەکرەجۆی کۆن/تەنیشت قوتابخانەی دێرینی بنەڕەتی
As Sulaymaniyah

Opening Hours

Monday 13:00 - 22:00
Tuesday 13:00 - 22:00
Wednesday 13:00 - 22:00
Thursday 13:00 - 22:00
Saturday 13:00 - 22:00
Sunday 13:00 - 22:00

Telephone

+9647729570637

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr . Hawnaz Abdullah posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share